کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەریوان/ قوتابییانی گوندی بێلوو بۆ پێشوازی لە ساڵی تازەی خوێندن گوندەکەیان لە زبڵ پاک‌کردەوە

14:18 - 31 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: قوتابییانی گوندی بێلووی سەر بە شاری مەریوان بە پاک‌کردنەوەی گوندەکەیان بەرەوپیری ساڵی تازەی خوێندنەوە چوون.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، قوتابییانی گوندی بێلوو گوندەکەیان لە زبڵ و خاشاک پاک ‌کردەوە.

ماڵپەڕی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بڵاوی کردەوە مەبەست لەو کردەوەیەی قوتابیانی گوندی بێلوو پاک‌کردنەوەی گوندەکە لە زبڵ و پێشوازی لە ساڵێ تازەی خوێندن راگەیەندراوە.

گوندی بێلوو سەر بە بەخشی خاوومیراوای شارستانی مەریوان لە پارێزگای کوردستان هەڵکەوتووە و بەپێی سەرژمێریی‌یەکانی ناوەندی ئاماری ئێران لە ساڵی ١٣٨٥ی هەتاویدا، حەشیمەتی ئەو گوندە ٦٠٠ کەس (١٢٠ بنەماڵە) راگەیەندراوە.

وێنە: ئەنجومەنی سەوزی چیا