كوردستان میدیا: ژمارەیەك لەمامۆستایانی قوتابخانە و زانكۆكانی شاری تاران نامەیەكی پشتیوانی كردن لەسیاسەتەكانی حیزبی دێمۆكراتیان بڵاو كردۆتەوە و هاوكاتیش نوسخەیەك لەو نامەیە و كۆمەڵێك تراكتی تەبلیغاتیان بۆ چەندین وەزارەتخانەی رێژیمی ئێران ناردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو مامۆستایانە شەوی دووشەممە رێكەوتی ٢٠ی جۆزەردان نوسخەیەك لەنامەی پشتیوانی كردنیان لەحیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و CD قسەكانی شەهید د. قاسملوو و كۆمەڵێك تراكتی تەبلیغاتیان بۆ وەزارەتەكانی بەرگریی، وەزارەتی كاروباری دەرەوەی وڵات، وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد، وەزارەتی دادگوستەری، وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان و دەفتەری سەركۆماریی و مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ناردووە.
دەقی نامەی ژمارەیەك لەمامۆستایانی قوتابخانە و زانكۆكانی تاران و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات:
بەناوی سەربەخۆیی و ئازادیی
سڵاو لەخەباتكارانی حیزبی دێمۆكرات، شەهیدان و رۆحی شەهید دكتور قاسملوو
ئێمە كۆمەڵێك لە مامۆستایان و فەرهەنگییەكانی دانیشتووی شاری تاران وێڕای دەربڕینی ئامادەیی خۆمان بۆ هەر چەشنە پشتیوانییەك لەحیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و سكرتێری گشتیی ئەو حیزبە بەڕێز مستەفا هیجری، رادەگەیەنین كە بەنیشانەی پشتیوانی لەسیاسەتەكانتان، رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢٠ی جۆزەردان ژمارەیەك لەتراكتی بایكۆتی هەڵبژاردنەكان و دروشمی بژی شەهید قاسملوو و یوبیلی حیزبی و نامەمان بۆ وەزارەتەكانی بەرگریی، وەزارەتی كاروباری دەرەوەی وڵات، وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد، وەزارەتی دادگوستەری، وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان و دەفتەری سەركۆماریی و مەجلیسی شۆرای ئیسلامی رێژیمی ئێران لەرێگای پۆستەوە ناردووە.
پێویست بە وتنە كە ئێمە لەداهاتوودا خوازیاری ئەوەین كە ئێمە لەریزی خەباتكارانی ئازدیخوازدا وەربگرن و لەخەباتی خۆتاندا بەشداریمان پێبكەن، چونكە مێژووی نەتەوەی كورد لەتەواوی دونیادا دەنگی داوەتەوە و سیاسەتی دروست و ئوسوولی حیزبی دێمۆکرات بۆ هەموو لایەك زۆر بە روونی دەركەوتووە.
بەهیوای سەركەوتنی ئێرانێكی ئازاد، بێبوونی ئاخوندەكان
ژمارەیەك لەمامۆستایانی قوتابخانە و زانكۆكانی شاری تاران