کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی ئاماری ئێران: لەسەدا ٢٥ی لاوانی ئێران بێکارن

22:41 - 1 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: ناوەندی ئاماری ئێران نرخی بێکاریی لە وەرزی بەهاری ١٣٩٣ی هەتاویدا ١٠.٧ لەسەد لە ئێراندا راگەیاندووە.


ناوەندی ئاماری ئێران وێڕای ئاماژە بە هەڵکشانی نرخی بێکاری لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، نرخی بیکاریی لە ئاستی ئێراندا ١٠،٧% راگەیاندووە.

ئەو ناوەندە رایگەیاندووە: لە وەرزی بەهاری ٩٣، دوو میلیۆن و ٥٣٠ هەزار کەس لە ئێراندا بێکار بوون.

بەپێی ئەو ئامارانە، نرخی بێکاری لەنێو لاوانی تەمەن ١٥ هەتا ٢٤ ساڵدا، لەسەدا ٢٥ بووە و ئەو توێژە لە کۆمەڵگا زیاتر لە ٥٦٥ هەزار کەس لە حەشیمەتی بێکاری لەخۆ گرتووە.

دوو ناوەندی ئاماری ئێران و بانکی ناوەندی ساڵانە کۆمەڵیک ئامار بڵاو دەکەنەوە و کە ناتەبایی‌یان لەگەڵ یەکتردا هەیە و رێژیم لە بڵاوکردنەوەی ئاماری دروست پێشگیرییان لێ دەکات.

پارێزگاکانی کوردستانی ئێران هەمیشە لە بواری بێکاری و نەبوونی سەرمایەگوزاری پلە یەکەمەکانیان لە ئاستی ئێراندا هەبووە.

بەگوێرەی ئامارەکان، پارێزگای کرماشان بێکارترین پارێزگای ئێرانە و بە پشت بەستن بە ئامارە نافەرمییەکان نرخی بێکاری لەو پارێزگایە گەیشتووەتە ٣٥%.