کوردستان میدیا: سەرەڕای ئەوەی کە تەنیا ٤ مانگ بۆ کۆتایی هاتنی کاتی دیاریکراو ماوە کە گازی ئێران بۆ وڵاتانی پاکستان و هیند بگوازرێتەوە، گەمارۆکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دژی رێژیمی ئێران وڵاتانی هاوەردەکەری بۆ جێبەجێ کردنی ئەو پرۆژەیە راگرتووە.
وڵاتی پاکستان هەتا ئێستا هێڵی بۆری گاز و دامەزراوەکانی بۆ هاوەردەکردنی گاز دروست نەکردووە و ئەو مەسەلەیەش نیگەرانی بەرپرسانی رێژیمی لێکەوتووەتەوە.
دەوترێت کە وڵاتانی هیند و پاکستان بەهۆی گەمارۆ نێودەوڵەتیییەکان لە دژی رێژیمی ئێران، ئامادەی هاوکاری لەو بوارەوە لەگەڵ ئێران نین و هەنووکە هاوەردەکردنی گاز لە رێگای هێڵی بۆری گازی تاپی گویی وڵاتی تۆرکەمەنستان بۆ ئەو وڵاتانە قازانجی زیاترە.
لەلایەکی دیکەشەوە تێچووی هێڵی بۆری گازی ئێران بۆ وڵاتی پاکستان و هیند بەپێی بەراوردە سەرەتاییییەکان ٤ میلیارد و ٥٠٠ ملوێن خەرج هەڵدەگرێت کە هەنووکە ئەو تێچوویە لانیکەم بۆ ٧ ملیارد دۆلار بەرز بووەتەوە.
رێژیمی ئیران هەتا ئێستا بە بەراوردە هەڵەکانی خۆی زیاتر لە ٢ میلیارد دۆلاری خەرج کردووە بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە هیچ جۆرە دامەزراوەیەک بۆ وەرگرتنی گازی تورشی پارسی جنووبی لەلایەن پاکستان و هیندەوە دروست نەکراوە.
زەنگەنە، وەزیری نەوتی رێژیم لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەرییە نێوخۆیییەکان لەو بارەوە وتی: هەنووکە پاکستان هیچ هێڵی بۆری گاز بۆ هاوەردەکردنی گاز لە ئێران دروست نەکردووە و بەو هۆیە ئەو وڵاتە هەنووکە ئامادەی کڕێنی گاز لە ئێران نییە و وا وێدەچێت ئەو وڵاتە بۆ هاوەردەکردنی گاز چاوەڕێی لابردنی گەمارۆکانە.
هێڵی بۆری هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ پاکستان وهیند ماوەی ٢٠ ساڵە کە خراوەتە بەرباس و هەنووکە بەهۆی گەمارۆکانی کۆمەڵگای جیهانی دژی رێژیمی ئێران، وڵاتانی پاکستان و هیند لە هاوکاریی لەگەڵ رێژیمی ئێران خۆ دەبوێرن.