کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد پاش ٧٠ رۆژ لە دەستبەسەرکران

16:42 - 30 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: حەفتا رۆژ پێش ئێستا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری پیرانشار هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر و هەتا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە چارە نووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

بەپێی راپۆرتی هێرانا، مانگی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی ئازاد ئەرزەن خەڵکی شاری پیرانشار، دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرد.

بەپێی ئەم راپۆرتە، هەتا ئێستا زیاتر لە ٧٠ رۆژە لە دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە تێپەر دەبێت، بەڵام هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست‌دا نییە.

ئازاد ئەرزن لە ماوەی دەستبەسەرکرانی هەتا ئێستا هیچ پێوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی‌دا نەبووە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەری ئەو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست‌دا نییە.