کوردستان میدیا: فیلمی سینەمایی مەردان لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد، بەتین قوبادی لە سیونۆیەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرێنتۆ لە وڵاتی كانادا، نمایش دەكرێت.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مەردان یەكەمین فیلمی بڵندی بەتین قوبادی سینەماكاری لاوی كوردی خەڵکی شاری بانه، لە یەكەمین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی دۆزینەوەكان Discovery بە ناونیشانی داهاتووی سینەمای جیهان لە ٣٩یەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرێنتۆ لە وڵاتی كانادا دەچێتە سەر پەردەی سینەماكان.
فیلمی مەردان لە سێ سانسی جیاوازدا لە ڕۆژانی ١٥، ١٧ و ٢٣ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرێنتۆ نمایش دەكرێت.
بەرهەمی ئەم دەرهێنەرە کوردەی خەڵکی شاری بانەی کوردستانی ئێران، لە نێوان کۆمەڵێک فیلم لە وڵاتانی ئامریكا، بریتانیا، كانادا، فەڕانسه، ئاڕژانتین، ئوتریش، نۆروێژ، ئوستورالیا، پاكیستان، هێندووستان و چەندین وڵاتی دیكە لە بەشی دۆزینەوەكان بە ناونیشانی داهاتووی سینەمای جیهان وەرگیراوە.
فستیڤاڵی فیلمی تۆرێنتۆ كە یەكێكە لە فیستیڤاڵە گرینگ و پلە یەكەكانی سینەمای جیهان و زۆربەی فیلمە بەرچاوەكانی سینەما لەم ڕێگایەوە چوونەتە ناو فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە جیهانییەكان و ئاكادیمیای ئۆسكارەوە، لەم خولەی خۆیدا بە نمایشی ٣٠٠ فیلم لە فیلمسازانی زیاتر لە ٦٠ وڵاتی جیهان لە بەشەكانی چیرۆكی، دیكۆمێنتاری، ئەزموونی و ئەنیمەیشنی و بە ئامادەبوونی سینەماكارانی بەئەزموون و ئەستێرە ناودارەكانی سینەمای جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی لە ڕۆژانی ١٣ تا ٢٣ی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی لە شاری تۆرێنتۆ لە كانادا بەڕێوەدەچێت.
بەتین قوبادی ساڵی ١٣٥٧ لە شاری بانە لە دایك بووە. ساڵی ١٣٧٤ بە شێوەكاری چووەتە دنیای هونەرەوە و ساڵی ١٣٧٦ بە سازكردنی كورتە فیلمی شێوەكاری دەستی بە چالاكیی فیلمسازی كرد و تا ئێستا ٦ كورتە فیلمی چیرۆكی و یەک فیلمی درێژی سازكردووە.

بەتین قوبادی سینەماكاری كورد

دیمەنێک لە فیلمی سینەمایی مەردان