![](/weney-mallperr/3020.jpg)
کوردستان میدیا: بەرپرسی کومیسیۆنی ئابووریی مەجلیسی رێژیمی ئێران گوتی، بەرهەمهێنان لە ئێران لەحاڵی لەناوچوون دایه و ئەو وڵاتە لە بواری کار و بەرهەمهێناندا بۆ پلەی ١٤٠ دابەزیوە.
ناوبراو گوتوویەتی بارودۆخی ئابووریی ئێران تەنانەت لە دەورەی ٨ ساڵەی شەڕی ئێران و عێراقیشدا ئەوەندە بێ سەروبەر نەبووە و تێکڕای بەستێنە مرۆیی و ژێرزەوییەکانی ئێران بەهۆی بێ سەروبەرەیی بێکەڵک ماوەتەوە.
ئەرسەلان فەتحیپوور، گوتیشی: گەمارۆکان کاریگەرییان لەسەر ئابووریی ئێران داناوە، بە چەشنێک کە ئابووریی ئەم وڵاتەی زەمینگیر کردووە.
ئەرسەلان لەو پێوەندییەدا دەڵێت، لە ساڵی بەرهەمهێنانی میللیدا چۆن دەبێ بارودۆخی بەرهەمهێنانی ئێران لە وەها دۆخێکدا بێت.
ناوبراو هەروەها گوتیشی، داڕمانی ئابووری لە ئێران لە هەڵاوسان خراپتر و کۆمپانیاکانی ئێران لەو پێوەندییەدا هەڕەشەیان لەسەرە.
بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئابووریی مەجلیسی رێژیم پشێویی ئابووریی ئێران بۆ سیاسەت و هەڵوێستی ناتەبای لێپرسراوانی ئابووری و سیاسی رێژیم لە قەڵەم دەدات و هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە بەم بارودۆخەوە ئابووریی ئێران سامان نادرێتەوە.