کوردستان میدیا: رێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، له راپۆرتێک‌دا نیگه‌رانیی خۆی له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ئینتێرنێتی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران ده‌ربڕی.
به‌پێی راپۆرتی رادیۆ ئاڵمان، ئێران ده‌ڵێت ئه‌و گه‌لاڵه‌یه به مه‌به‌ستی باشتر کردنی چۆنایه‌تیی و ته‌ناهیی ئینتێرنیت، له‌لایه‌ن به‌کار هێنهرانهوهیه و له مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ جێبه‌جێ ده‌کریت.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه یه‌کێکه له گه‌ڵاڵه‌کانی تۆڕی نه‌ته‌وه‌یی پێوه‌ندییه‌کان و یه‌کێک له ئامانجه‌کانی به‌رنامه‌ی پێنج ساڵه‌ی ئابووریی رێژیمی ئێران و لێپرسراوانی رێژیم ماوه‌یه‌که به‌ڵێنیی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م گه‌ڵاله‌یان داوه.
رێکخراوی هه‌واڵنیرانی بێ‌سنوور له راگه‌یه‌نراوی خۆیدا ده‌ڵێت، وێده‌چێ ئه‌م جاره لانیکه‌م چه‌ند به‌شی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه که تێچوویه‌کی ماڵیی زۆری هه‌ڵگرتووه، به‌ڕێوه‌بچێت.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران هه‌تا ئێستا چوار جار له‌لایه‌ن رێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێسنووره‌وه خراوه‌ته نێو لیستی وڵاتانی به‌رهه‌ڵستکاری ئینتێرنیت و هه‌نووکه له‌م وڵاته‌دا ٢٤ رۆژنامه‌ڤان و ١٨ وێبنووس له زیندان دان.