کوردستان میدیا: خاڵێكی بڕیارنامه‌كه‌ی كومیته‌ی سێهه‌می كۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران، باس له به‌رگریكاران و خه‌باتكارانی كورد ده‌كات.
كومیته‌ی سێهه‌می كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بڕیارنامه‌یه‌كی له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ركرد. له‌خاڵێكی ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌دا باس له به‌رگریكارانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران كراوه.
شایانی باسه نەتەوە ستەملێکراوەکانی ئێران و بەتایبەت نەتەوەی کورد، خاوەنی ڕێکخراوی تایبەت بە خەبات بۆ وەدەستهێنانی مافی سروشتیی خۆیانن، کە لەو ڕێگایەدا هەزینەی زۆریان داوە و لە لایەن دەسەڵاتی تارانەوە لە ژێر گۆشار و هەڕەشدا بوون.
له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا به ڕوونی باس له‌وه كراوه كه وێڕای واده و بڵێنییهكانی سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئێران، دیسانه‌وه‌ش مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به ئاشكرا پێشێل ده‌كرێ و له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا دۆخه‌كه له جاران خراپتر بووه و بارودۆخی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران نه ته‌نیا باش نه‌بووه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه به هۆی زیادبوونی ده‌ستبه‌سه‌رکردنه سهرهڕۆیانهكان و لەسێدارەدانەکان، دۆخه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دواوه.
له خاڵی ١٣ی ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌دا وێڕای هێما كردن بۆ پێشێلكردنی مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، به ئاشكرا باسی له به‌رگریكارانی ئه‌م نه‌ته‌وانه كردووه كه به ڕوونی پاش هێنانی ناوی نه‌ته‌وه‌ی كورد، ناوی به‌رگریكاران هاتووه، كه هێمایه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌وا به‌رگری له ماف و كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن.
له‌م خاڵه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ به یاسا و به كرده‌وه هه‌موو شێوه‌كانی هه‌ڵاواردن و سه‌ركوت دژی ئه‌و نه‌ته‌وانه بنبڕ بكات و واز له كرده‌وه‌كانی جارانی بێنێ.
ده‌قی ته‌واوی خاڵی هێمابۆكراو، وه‌ك خۆی له خواره‌وە هاتووه:
١٣ - له ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئیران داوا ده‌كات كه به یاسا و كرده‌وه، واز لە هه‌موو شێوه‌كانی هه‌ڵاواردن و دیکەی خاڵه‌كانی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ دژی ئه‌و كه‌سانەی سه‌ر به كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، زمانی و دیکەی كهمایهتییهكانن بهێنێت. بۆ وێنه، عه‌ره‌به‌كان، ئازه‌رییه‌كان، به‌لووچه‌كان و كورده‌كان و بهرگریكارانیان.