کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی قەسری شیرین بەهۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نیوان رێژیمی ئێران و عێراق، بریندار بوو.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، شێرزاد حیشمەتیان هاووڵاتیی کوردی خەڵکی قەسری شیرین سەربە پارێزگای کرماشان، بەهۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بوو.
ئەو هاووڵاتییە کوردە بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری کرماشان کراوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە بارودۆخی جەستەیی نابراو لە بەر دەستدا نییە.
پارێزگاکانی ئورمیە، سـنە، کرماشان و ئیلام زۆرترین ناوچە مینرێژکراوەکانیان لە نێو پارێزگاکانی دیکەی ئێراندا هەیە و ساڵانە هاووڵاتییانی کوردی خەڵکی ئەو ناوچانە بەهۆی تەقینەوەی مینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی رێژیمی ئێران و عێراق دەکوژرێن و بریندار دەبن.
بەپشت بەستن بە راپۆرتی ساڵانەی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، لانیکەم ٣٨ هاووڵاتیی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران کوژراو و بریندار بوون.
لە ئاماری ئەو ئاژانسه هەواڵدەرییەدا هاتووە، لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا، ١٠ هاووڵاتیی کوژراون و ٢٨ کەسی دیکەش برینداربوون.