کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد بە هۆی راوەدوونانی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم، کوژرا

18:01 - 14 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: لە ئەنجامی راوەدوونانی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کورد لە جاددەی نودشە ــ نەوسوود، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەدیق کامکار گیانی لە دەست دا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو رووداوە، هۆکاری سەرەکی گیانی لە دەستدانی سەدیق کامکار، راوەدوونانی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بووە کە لە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٢ی خاکەلێوە ١٣٩٤ی هەتاوی، رووی داوە.


بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە گوومانی ئەوەیکە کەیهان مەقرووزی خاوەنی ماشێنەکە، کەلوپەلی قاچاغی پێبووە، وەدوای کەوتوون، کە لە ئەنجامدا لەسەر پێچی جاددەی نودشە ــ نەوسودد بە ناوی مەڵگاو رەشپێکەی هاووڵاتییەک بە ناوی سەدیق کامکار تەمەن ٧٥ ساڵ گیانی لە دەست دەدا.
سەدیق کامکار، برای شەهید تۆفیق کامکار ناسراو بە تۆفیق رەش پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە کە بە هۆی ئەم رووداوە گیانی لە دەست داوە.
ساڵانە ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی کورد لە ئەنجامی راوەدوونانی ئۆتۆمبیلی هاووڵاتییان لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە بە گوومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاغ لە جاددەکانی کوردستان دەبنە قوربانی.

گادر.د