![](/weney-mallperr/1778.jpg)
کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی دێولان، پاش ٨ مانگ لە ناڕوونی چارەنووسی لە زیندانی بەندەری لنگە، لەلایەن دادگای ئینقلابی رێژیمەوە بە ٧ ساڵ زیندانی تەعزیری و دوور خستنەوە لە زێدی خۆی محکووم کرا.
بەپێی راپۆرتی کەمپەینی داکۆکی لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٨ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵكی دێولان بە ناوی بەدیع حوسێنپەناهی پاش ٨ مانگ راگرتن لە زیندانی بەندەر لنگە، لەلایەن دادگای ئینقلابی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری هورموزگان بە ٧ ساڵ زیندانی تەعزیری محکووم کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە سەرەتای مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە لە بەندەری کیش کە سەرقاڵی کرێکاری بووە، دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، بەدیع حوسێنپەناهی بە تومەتی هەوڵدان لە دژی تەناهیی نەتەوەیی و هاوکاری کردنی یەكێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیم، بە ٧ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە لە زێدی خۆی محکووم کرا.
لە ماوەی ٦ ساڵی رابردوو زیاتر لە ٣٣ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسێنپەناهی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
پێشتر لە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی بەدیع حوسێنپەناهی دەستبەسەر و لە خەرمانانی ساڵی ١٣٩٠ پاش تێپەرکردنی یەک ساڵ زیندان ئازاد کرا.