![](/weney-mallperr/4441.jpg)
كوردستان میدیا: هاووڵاتییەكی كورد لەجادەی نێوان سەقز ـ بۆكان بەتەقەی هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران كوژرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شەوی چوارشەممە رێكەوتی ٢٨ی خاكەلێوە زانیار ئاقابەیگی تەمەن ٢٤ساڵ و كوڕی ئەحمەد لەجادەی سەقز ـ بۆكان لەنزیك سەرا و سێ رێیانی ئاوایی مەرخوزی سەر بە ناوچەی گەوركایەتیی سەقز لەلایەن هێزەكانی رێژیمەوە تەقەی لێكرا و لەئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
بەوتەی كەسێكی ئاگادار زانیار لەگەڵ هاوڕێیەكی دیكەی بەماشێن لەحاڵی تێپەڕین بەو جادەیە دابوون كە لەلایەن ئەو هێزانەوە درانەوە بەر دەستڕێژ و لەئەنجامدا زانیار گیانی لەدەست دا و ئەو كەسەی كە لەگەڵیشی بووە بە توندی بریندار بووە.
بنەماڵەی زانیار ئاقابەیگی شەوی ٢٨لەسەر ٢٩ی خاكەلێوە تەرمی كوڕەكەیان لەنەخۆشخانەی شاری سەقز وەرگرتۆتەوە و ئەسپەردەی خاك كراوە.
ئەو هاووڵاتییە كە نەویست ناوی ئاشكرا بكرێت وتیشی: هێزەكانی رێژیم بەبێهیچ هۆكارێك تەقەیان لەو هاووڵاتییە كوردانە كردووە.