![](/weney-mallperr/4468.jpg)
كوردستان میدیا: بەكرێگیراوێكی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەسەر كێشەی زەوی وزار دانیشتوویەكی ئاوایی دەشتی قوڕێ ی سەر بە شاری نەغەدەی كوشت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، عەلی سایەدار ناسراو بە عەلی حاجی عەزیز تەمەن ٧٥ساڵ و دانیشتووی ئاوایی دەشتی قوڕێ لەلایەن دەست و پێوەندییەكی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لێئەستێنرا.
بەوتەی كەسانی ئاگادار، عەلی سایەدار كێشەی زەوی و زاری لەگەڵ ئەو بەكرێگیراوەی رێژیم هەبووە و لەئەنجامدا ئەو دەست و پێوەندییەی رێژیم لەگەڵ زاواكەی خۆی عەلی سایەداریان كوشتووە.
ناوی ئەو بەكرێگیراوەی رێژیمی ئێران ع.قیە.
تەرمی ئەو هاووڵاتییە كوردە لەلایەن بنەماڵەکەی لە پزیشك قانوونی وەرگیراوەتەوە و ئەسپەردەی خاك كراوە.
بەوتەی هاووڵاتیان ع.ق بە حوكمی ئەوەی كە سەر بە رێژیمی ئیسلامیی ئێرانە، لەو رێگایەوە گوشاری خستۆتە سەر دانیشتوانی بەشێک لەئاواییەکانی شاری نەغەدە.