کوردستان میدیا: دوکتور مه‌حموود عوسمان که‌سایه‌تی سیاسیی سه‌ربه‌خۆی کورد رایگه‌یاندووه، به‌هۆی پشتگیریی هه‌رێم له دژبه‌رانی ئه‌سه‌د، هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران هه‌رێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
دوکتور مه‌حموود عوسمان ئه‌ندامی پارلمانی عێراق و که‌سایه‌تی سیاسیی سه‌ربه‌خۆی کورد به هاووڵاتیی راگه‌یاندووه: له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌نگۆی کوژرانی زانا ناوکییه‌کانی ئێران له رێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه و ناردنی هێز بۆ سووریه و هه‌روه‌ها نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌رێم له تورکیه، بۆته هۆی ئه‌وه که هه‌ڕه‌شه‌کانی رێژیمی ئێران، هه‌رێمی کوردستانیش بگرێته‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌ها روونیشی کردۆته‌وه که رێژیمی ئێران له هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌م دواییانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ناڕازییه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێک له رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی بریتانیایی بڵاوی کردۆته‌وه، رێبه‌ری رێژیمی ئێران فرمانی به سپای قودس لقی ده‌ره‌وه‌ی سپای پاسداران کردووه که هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر رۆژئاوا و هاوپه‌یمانه‌کانی چڕتر بکه‌نه‌وه و به‌وته‌ی دوکتور مه‌حموود عوسمان ئه‌و هێرشانه‌ش هه‌رێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه.