کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندێکی کورد خەڵاتی تایبەتیی فستیڤاڵی رێگای ئاوریشمی بە دەست هێنا

18:05 - 3 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: هونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشان خەڵاتی دووهەم و یەکێک لە خەڵاتە تایبەتییەکانی فستیڤاڵی ساڵانەی کارتۆنی لە وڵاتی چین بە دەست هێنا.
هەواڵدەرییەکانی بەشی هونەری پارێزگای کرماشان بڵاویان کردەوە، \'\'فەخرەدین دووست محەممەد\'\' هونەرمەندی کوردی خەڵکی شاری کرماشان لە فستیڤاڵی ساڵی ٢٠١٤ی کارتۆنی ناسراو بە \'\'رێگای ئاوریشم\'\' توانیی خەڵاتی دووهەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ئەو هونەرمەندە کوردە هەروەها یەکێک لە خەڵاتە تایبەتییەکانی ئەو فستیڤاڵەشی بە دەست هێنا.

لە بەشی کێبڕکێی فستیڤاڵی فیلم کارتۆنی \'\'رێگای ئاوریشم\'\'ی وڵاتی چین لە ٩ بەشدا بەڕێوەچوو کە \'\'فەخرەدین دووست محەممەد\'\' هونەرمەندی بەشداری ئەو فستیڤاڵە لە بەشی \'\'داب و نەریت و ژیانی رۆژانەی خەڵک\'\' پلەی دووهەم و هەروەها لە بەشی \'\'سروشت و ژینگە\'\' خەڵاتی تایبەتیی بە دەست هێنا.

ئەو هونەرمەندە کوردە هەتا ئێستا لە چەندین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەشداری و توانیویەتی خەڵاتی جۆراوجۆر لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا بە دەست بێنێت.