کوردستان میدیا: هێزه‌کانی سپای پاسداران، ١٥ کیلۆمیتر خاکی هه‌رێمی کوردستانیان به‌زاندووه و ٢ شوانه‌یان ده‌سبه‌سه‌ر و ده‌ستیان به‌سه‌ر ٥٠ سه‌ر مه‌ڕ و ماڵات گرتووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئاکانیووز و له زاری به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌کان، هێزه‌کانی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران له کوێستانه‌کانی خنێره، ١٥ کیلۆمیتر له خاکی سنووری هه‌رێمی کوردستانیان به‌زاندووه.
به‌وته‌ی ئه‌م لێپرسراوه، هێزه‌کانی سپای پاسداران به بیانووی راوه‌دوونان و شۆپاندنی ٢ شوانی کورد سنووری هه‌رێمی کوردستانیان به‌زاندووه.
به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، له خه‌رمانانی ساڵی رابردووش‌دا ٢ شوانه‌ی دیکه به‌ناوه‌کانی نه‌ریمان و تاهیر، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر و هه‌تا ئێستاش له زیندانی شاری شنۆ، راگیراون.
هه‌روه‌ها ساڵی ١٣٨١ی هه‌تاوی، ٤ شوانه‌ی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی ئێرانه‌وه، به به‌زاندنی سنووری هه‌رێمی کوردستانی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کران.
شاره‌دێی سیده‌کان سه‌ربه شارۆچکه‌ی سۆران و له پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵکه‌وتووه.