کوردستان میدیا: راپۆرته‌کانی بازاری تاران باس له هه‌وڵی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کان و پۆلیس له‌مه‌ڕ کردنه‌وه‌ی بازار ده‌که‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کلمه، رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی ١٤ی ره‌زبه‌ری ١٣٩١ی هه‌تاوی، هێزه‌کانی پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئێران، به رێژه‌یه‌کی زۆر له نێو بازاری تاران‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان له بازاریان کردووه هه‌تا دووکانه‌کانیان بکه‌نه‌وه، به‌و حاڵه‌شه‌وه هه‌نووکه کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له دووکانه‌کان، داخراون.
رۆژی چوارشه‌ممه حه‌وتووی رابردوو، زۆربه‌ی بازاریانی تاران له‌هه‌مبه‌ر گران بوونی نرخی دولار له ئێران و هه‌روه‌ها بارودۆخی ناله‌باری ئابووریی وڵات، به داخستنی دووکان و خۆپیشاندان، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕی و هه‌تا رۆژی دواتر به‌رده‌وام بوو و دواتر ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه بۆ شاره‌کانی وه‌کوو مه‌شهه‌د، ورمێ، ته‌ورێز، ئه‌سفهان ته‌شه‌نه‌ی کرد.
رۆژێک پێش ده‌سپێکی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له تاران و باقی شاره‌کانی دیکه، رێژیم هێزێکی رۆژی هێنابووه نێو شاری مه‌ریوان و هه‌تا، له‌و شاره‌دا پێش به هه‌ر چه‌شنه مانگرتنێک بگرێت.
هه‌روه‌ها له‌و سه‌روبه‌نده‌دا له شاری ورمێ به کورد و تورکه‌وه، ده‌ستیان دایه مانگرتن و له‌هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئابووریی رێژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و بڕیاریشه رۆژی دووشه‌ممه بۆ جاریکی دیکه پێکه‌وه له‌دژی داکشانی نرخی ئه‌رزی ئێران مان بگرن