کوردستان میدیا: واشەیەک کە لەلایەن لاقییەوە بریندار ببوو، پاش دەوا و دەرمان ئازاد کراو و بۆ داوێن سروشت گەڕێنرایەوە.
بەپێی راپۆرتی کوردستانی میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، واشەیەکی بریندار کە ماوەیەک پێش ئیستا بە برینداری لەلایەن هاووڵاتییەکی خەڵکی \'\'سایینقەڵا\'\'وە دۆزرابووەوە، پاش تیمارکردن و برین پێچان، رەوانەی سروشت کرایەوە.
واشە جۆرێک باڵندەی راوکردنە کە مل و کلکێکی کورتی هەیە و وەکوو داڵ گواندارانی بچکۆلەی وەکوو کەروێشک، مشک و هەندێ جاریش باڵندە بچووکەکان راو دەکات و خواردنی خۆی لەو رێگایەوە دابین دەکات.
بزووتنەوە ئازادکردنی باڵندە کێوییەکان و ئاشتبوونەوە راوچییان لەگەڵ سروشتی کوردستان لە گوندی \'\'دەرەکێ\'\' سەربە شارستانی سەوڵاوا لەلایەن \'\'ئەحمەد عەزیزی\'\' کۆنە راوچیی ئەو گوندەوە بە شکاندنی چەکەکەی و ئازادکردنی کەوەکانی دەستی پێ کرد و هەنووکە سەرانسەری کوردستانی گرتووەتەوە و تەنانەت بۆ باقی ناوچەکانی ئێرانیش تەشەنەی کردووە.
لەو پێوەندییەدا ٣ باڵندەی دیکە، داڵێکی زێڕین و دوو \'\'کوندەبوو\'\' لەلایەن لایەنگرانی ژینگەوە لە مەهاباد پاش دەوا و دەرمان و برین پێچان، گەڕێنرانەوە داوێنی سروشت.