کوردستان میدیا: ١٧ مامۆستا و وانه‌بێژی لایه‌نگری مه‌کته‌ب قورئانی کوردستانی ئێران، به تۆمه‌تی ناپه‌سند بوونی کرده‌وه‌کانی رێکخراوه‌که‌یان، مافی وانه گوتنه‌وه‌یان لێ ئهستێنرایهوه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی مه‌کته‌ب قورئان، ١٧ مامۆستا و وانه‌بێژی کورد له شاره‌کانی مه‌ریوان، بانه، قوروه، سه‌قز و مووچش ئه‌ندامی رێکخراوی مه‌کته‌ب قورئانی کوردستان له‌لایه‌ن رێکخراوی په‌روه‌رده‌وه له وانه گوتنه‌وه و مامۆستایه‌تیی قوتابخانه‌کان بێبه‌ش کران.
ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، له رێگه‌ی پێوه‌ندیی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌و مامۆستایانه پژڕاست کراوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: ئه‌م ماۆستایانه پاش ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری ده‌رکرانیان به شێوه‌ی زاره‌کی له ئیداره‌ی په‌روه‌رده و فێر کردن، سه‌ردانی به‌رپرسی رێکخراوی پارێزگای سنه‌یان کردووه و ناوبراویش ئه‌و بڕیاره‌ی دووپات کردووه‌ته‌وه.
ئه‌م مامۆستایانه بڕیاری ده‌رکرانیان به نادادپه‌روه‌رانه له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن.
بڕیاری ده‌رکرانی ئه‌و ١٧ مامۆستایه هه‌تا دوا ساته‌کانی کاری ئیداریی رۆژی پێنجشه‌ممه به شێوه‌ی زاره‌کی بووه، به‌ڵام له‌و کاته‌وه کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له سنه بڕیاری قه‌ده‌غه کردنی وانه گوتنه‌وه‌ی ئه‌و ١٧ مامۆستایه‌ی پژڕاست و به حه‌راستی پارێزگا و ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌یان راگه‌یاندووه.
نێوی ئه‌و مامۆستایانه به‌م چه‌شنه:
١ ــ ئه‌بووبه‌کر نووری، ٢ ــ حوسێن عه‌بدیپوور، ٣ ــ محهممهدجهماڵ ههبکی، ٤ ــ حه‌بیب فهرزامنیا ٥ ــ خالید زه‌هیری، ٦ ــ جه‌لال مه‌نوچێهری، ٧ ــ مه‌له‌ک زهکریایینهسهب، ٨ ــ محه‌ممه‌دعه‌لی داربهوی، ٩ ــ عوسمان عه‌بدی، ١٠ ــ جه‌لال که‌ره‌می، ١١ ــ سه‌لاحه‌دین مه‌عرووفی، ١٢ ــ عوسمان محه‌ممه‌دی، ١٣ ــ عه‌بدولسه‌لام فه‌تحوڵلاهی، ١٤ ــ یووسف حه‌مه‌وه‌یسی، ١٥ ــ ئیبراهیم مورادپوور، ١٦ ــ ره‌سووڵ خوداکه‌ره‌می و ١٧ ــ به‌هرام سوله‌یمانی.