![](/weney-mallperr/9250.jpg)
کوردستان میدیا: ٣ کەس لە دەستوپێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامی لە دەڤەری سلیڤانا زەوی و مڵکی هاووڵاتییانی کورد دەکڕن.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە دەڤەری سلیڤانا سەربە شاری ئورمیە، ٣ کەس لە دەستوپێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کە خەڵکی شاری \'\'ئەراک\'\' سەربە پارێزگای \'\'مەرکەزی\'\'ن، زەوی و باخی هاووڵاتییە کوردەکان دەکڕن.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەیهەوێ بە پارە و تەماح وەبەرنان زەوی و زاری کوردەکان لە دەستیان دەربهێنێت و ئەو ناوچەیە لە کەسانی ناخۆجێی پڕ بکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنیری \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: لە دەڤەری سلیڤانا چەند ئازەری زمانێک لە دەستوپێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران خەڵکی شاری ئەراک زەوی و زاری کوردەکانیان بە بڕە پارەیەکی زۆر کڕیوە و قۆرخیان کردووە.
لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ پێشتر ١٨ کەس لە دەستوپێوەندییەکان رێژیم لە شاری زەنجانەوە کە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە پشتیوانییان لی کراوە، لە شارەکی راژان مڵک و سامانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیان کڕیوە.