کوردستان میدیا: وشۆکارێکی مێرمنداڵی کورد، خەڵکی شارستانی سەقز ٣ میداڵی لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی گورجستاندا بە دەست هێنا.
هەواڵدەرییەکانی پارێزگای سنە بڵاویان کردەوە، ئاریا رەزاقی وۆشۆکاری کورد لە حەوتەمین خولی رکابەرییە نێودەوڵەتییەکان وشۆ لە گورجستان، توانیی دوو میداڵی زێڕ و یەک میداڵی زیو مسۆگەر بکات.
ئەو وشۆکارە مێرمنداڵە لە فۆرمەکانی \'\'نان دائۆ\'\' و \'\'نان گۆئن\'\' دوو میداڵی زێڕی بە دەست هێناوە و لە بەشی \'\'نان چوان\'\' میداڵی زیوی مسۆگەر کردووە.
حەوتەمین خولی رکابەرییە نێودەوڵەتییەکانی وشۆی گورجستان بە ئامادەبوونی تیمەکانی ئێران، گورجستان، رووسیە، تورکمەنستان، قەزاقستان و هیند بەڕێوەچوو.