كوردستان میدیا: كچە خوێندكارێكی تەمەن ٢٠ ساڵ لەلایەن كەس و كاری نزیكی خۆیەوە گیانی لێئەستێنرا.
دونیا میری خوێندكاری زانكۆ چەند رۆژ لەمەوبەر لەلایەن كەس و كاری نزیكی خۆیەوە درابوویە بەر لێدان و كوتان و هەر بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوە ناوچەییەكان بڵاویان كردەوە، باوكی ئەو كچە دانی بە كوشتنی كچەكەیدا ناوە و هەر لەو پێوەندییەدا ئاشكراشیان كردووە، دونیا میری ماوەیەكیش بوو كە لە ماڵەوەدا راگیرابوو و كەس و كاری نەیاندەهێشت سەردانی دەرەوە بكات.
هەر ئەو سەرچاوە ناوچەیانە بڵاویان كردۆتەوە، باوكی دونیا بە بەردەوامی رێگری لەخویندنی كچەكەی كردووە و هەر بەو هۆیەشەوە دراوەتە بەر لێدان و كوتان.