![](/weney-mallperr/9219.jpg)
کوردستان میدیا: کیک بۆکسینگکاری کورد خەڵکی شارستانی ماکۆ، لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی باکوو، توانیی پاڵەوانەتیی ئەو وەرزشە مسۆگەر بکات و پشتێنی باشترین وەرزشکار بە دەست بێنێت.
هەواڵدەرییەکانی پارێزگای ئورمیە بڵاویان کردەوە، ئارەش ئەمانی کیک بۆکسینگکاری کوردی تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی شارستانی ماکۆ لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی کیک بۆکسینگ (کی وان) لە وڵاتی ئازەربایجان بەشداریی کرد و پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.
ئەم وەرزشکارە کوردە لەو کێبڕکێیانەدا لەگەڵ وەرزشکارانی ئێران، تورکیە، کۆماری ئازەربایجان، داغستان و گورجستان لە رکابەریدا بووە.
ئارەش ئەمانی وەرزشکاری کوردی خەڵکی ماکۆ لە کێشی ٩١ کیلۆ گرام بە شکستدانی تێکڕای رکابەرەکانی، توانیی پلەی یەکەم بە دەست بهێنێت.
ئەو وەرزشکارە کوردە سەرەڕای ئەوەی کە پلەی یەکەمی ئەو رکابەرییانەی بە دەست هێنا، پشتێنی باشترین وەرزشوانیشی مسۆگەر کرد.