کوردستان میدیا: سه‌رکۆماری میسر له‌سه‌ر توندتوڵ‌تر بوونی پێوه‌ندییه‌کانی تاران و قاهیره، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سووریه، پێداگریی کرده‌وه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاسۆ شیه‌تێد پرێس، رێکه‌وتی ٢٨ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، وته‌بێژی محه‌ممه‌د مورسی، سه‌رکۆماری میسر له چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، گوتوویه‌تی: پاڵپشتیی رێژیمی ئێران له رێژیمی سووریه، بووه‌ته کۆسپێک بۆ گه‌شه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و قاهیره.
یاسر عه‌لی وته‌بێژی مورسی، رایگه‌یاندووه: مورسی ناتوانێ بیروڕای گشتیی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی که دژی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌ده له‌به‌ر چاو نه‌گرێت.
سه‌رکۆماری میسر مانگی رابردوو له سه‌ردانێکدا به مه‌به‌ستی به‌شداری له کردنه‌وه‌ی دانیشتنی وڵاتانی بێ‌لایه‌ن چووه تاران و له ئاخاوته‌کانیدا له‌سه‌ر پاڵپشتیی ناڕازییانی رێژیمی سووریه پێداگریی کرده‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران قسه‌کانی محه‌ممه‌د مورسیی له کووبوونه‌وه‌ی کردنه‌وه‌ی وڵاتانی بێ‌لایه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی فارسی و ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌ربڵاوی له راگه‌یه‌نه گشتییه‌کانی جیهاندا خسته‌ڕێ.