کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پاڵەوانەتیی بەهێزترین پیاوانی کوردستان لە دیواندەرە بەڕێوەچوو

22:11 - 19 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: سەرەڕای پێشگیریی ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری دیواندەرە، پاڵەوانیەتیی بەهێزترین پیاوانی کوردستان بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەنجومەنی \'\'کاردوکیا\'\' تایبەت بە بەرەنگاریی ماددە هۆشبەرەکان رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، خولێکی پاڵەوانییەتیی بەهێزترین پیاوانی کوردستانی لە پارکی ٢٢ی گوڵانی شاری دیواندەرە بەڕێوە برد.

ئەو کێبڕکییە لە دوو بەشی لەشجوانی و بەهێزترین پیاوانی کوردستاندا بە بەشداریی وەرزشوانانی شارەکانی سنه، دیواندەرە و کامیاران بەڕێوەچوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار سەرەتا ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران پێشگیریی لە بەڕێوەچوونی ئەو پاڵەوانییەتییە کردووە کە دواتر بەهۆی ناڕەزایەتیی وەرزشوانان و بەدواداچوونیی جیدیی هاووڵاتییان ئەو کێبڕکییە بەڕێوەچوو.