کوردستان میدیا: هه‌ردوو حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شوڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، پاڵپشتیی خۆیان له ده‌وڵه‌تی کانادا له‌مه‌ڕ ده‌رکردنی باڵوێزی رێژیم له‌و وڵاته، ده‌ربڕیوه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی ١٢ی سێپتامبه‌ری ٢٠١٢ ههیئهتێکیی هاوبه‌ش، پێکهاتوو له به‌رێزان مه‌حیه‌دین پالانی مۆشاوری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، حه‌میدی به‌هرامی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه، ئه‌مین عوسمان ئه‌ندامی مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌یی کورد له سووریه و ب کرماشانی چالاکی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی، سه‌ردانی ده‌فته‌ری ئاغای کێنه‌دی ستوارد ئه‌ندامی پارلمانی کانه‌دا له حیزبی NDPیان کرد و له‌گه‌ڵ ناوبراو کۆبوونه‌وه.
له‌م کۆبوونه‌وه‌دا کۆمه‌ڵێک باسی گرنگ ده‌رباره‌ی پرسی کورد له به‌شه جوراوجۆره‌کانی کوردستان و به‌تایبه‌تی کێشه‌ی کورد له کوردستانی ئێران، باسێک له‌سه‌ر پێشیلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن رێژیمی ئێران له کوردستان، رۆڵی رێژیمی ئێران له سه‌رکوتی خه‌ڵکی راپه‌ریوی سووریه، پاڵپشتی رێژیمی ئێران له رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، پێویستی دروست کردنی ناوچه‌یه‌کی دژه‌فرین له سووریه بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه مرۆڤ دۆستانه‌کان به خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته، کۆمه‌ڵه باسێک بوون که تێشکیان خرایه سه‌ر و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر کرا.
هه‌روها سه‌باره‌ت به داخوازیی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران، پرسی فیدراڵیزمی نه‌ته‌وه‌یی ــ جوغرافیایی، رێکه‌وتننامه‌ی حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه باس کرا.
شاندی هاوبه‌شی حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران، سوپاسی خۆیان له هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تی کانادا سه‌باره‌ت به داخستنی باڵوێزیخانه‌ی ئیران و پچڕاندنی پێوه‌ندییه‌کانیان ده‌ربڕی و پاڵپشتیی خۆیان له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌وله‌تی کانادا ده‌ربڕی.
شاندنی هاوبه‌ش داواکاریی خۆیان سه‌باره‌ت به پێکهێنانی کونفرانسێک به سه‌رپه‌رستیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورد ئاراسته‌ی به‌ڕێز کێنێدی کرد.
ناوبراو پشتیوانی خۆی و حیزبه‌که‌ی له پرسی دێمۆکراسی، شێوه‌ی ئیداره‌ی فێدرالی و داخوازییه ره‌واکانی گه‌لی کورد دووپات کرده‌وه و به‌لێنیدا که ئه‌م باسانه له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد و پرسه جیاوازه‌کانی، هه‌رکام له ده‌رفه‌تی خۆیدا له پارله‌مان بخاته به‌رباس و لێکدانه‌وه و داوا بکات بڕیاری شیاویان له‌سه‌ر بدرێت.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران _ رۆژئاوای کانادا
کۆمه‌له‌ی شۆرشگێڕی کوردستانی ئێران _ رۆژئاوای کانادا