کوردستان میدیا: دوکتور مه‌حموود عوسمان، که‌سایه‌تیی سیاسیی سه‌ربه‌خۆی کوردی عێراقی و ئه‌ندام په‌رلمانی عێراق، به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
له یادی ٢٠مین ساڵه‌ی شه‌هید کردنی دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له شاری بێرلین له‌گه‌ڵ فه‌تاح عه‌بدولی و هومایون ئه‌رده‌ڵان له ١٧ی ئه‌یلوولی ١٩٩٢ی زایینی، له‌لایه‌ن به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ــ ئه‌م تاوانه تیرۆریستییه که‌له دادگای میکۆنووسی ئاڵمان پژراست کرایه‌وه و تاوانباران و هه‌ندێک له لێپرسراوانی تاران سزا دران ــ به‌توندی شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین له کاتێکدا سه‌ری رێز و نه‌وازش به شه‌هیده قاره‌مانه و هاوڕێکانی داده‌نه‌وێنین، داوا له حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هه‌موو لایه‌نه کوردستانییه‌کان، به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵات ده‌که‌ین، که بیکه‌نه بۆنه‌یه‌ک بۆ ته‌بایی یه‌کگرتن و چڕ کردنی خه‌باتی هاوبه‌شیان هه‌تا گه‌یشتن به حوکمێکی دێمۆکراسی له ئێران که‌له سایه‌یدا هه‌موو مافه ره‌واکانی کورد بچه‌سپێن.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی شه‌هیدان، سه‌رشۆڕی بۆ تیرۆریستان
٢٠مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور سادق شه‌رەفکه‌ندی و هاوڕێیانی