کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پچڕان و کەمیی ئاوی خواردنەوە لە خوڕەم‌ئاباد

18:23 - 28 گەلاوێژ 2712

کوردستان میدیا: لە کاتێکدا کە دانیشتوانی خوڕەم‌ئاباد لەگەڵ کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە بەرەوڕوون، که بەشێکی زۆر لە ئاوی خواردنەوەی ئەم شارە لە لایەن شارەوانییەوە بۆ ئاودانی و سەوزایی پارکەکان بەکار دەهێنرێ.


کەم بوونەوە و بەفیڕۆ دانی ئاوی خواردنەوە و کانیاوەکان، کە سەرچاوەی دابین کردنی ئاوی خوارنەوە خوڕەم‌ئابادن، بۆتە هۆی ئەوەی کەلە وەرزی هاویندا کۆمپانیای ئابفا بە ناچاری دەست بداتە کەم کردنەوەی تەوژمی ئاو و ئاکامیشدا پچڕانی کاتیی ئاوی لێ بکه‌وێته‌وه.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، کێشەی ئاوی خواردنەوە لە خوڕەم‌ئاباد لە کاتێکدا هاتۆته ئاراوه کە بەشێکی زۆر لە سەوزایی پارکەکانی ئەم شارە، بە ئاوی خواردنەوە ئاودێری دەکرێن و بەشێکی زۆر لە ئاوی بەرهەمێنراو لەلایەن ناوەندی شارەوە رەوانەی لقە ئاوییە رێپێنەدراوەکان دەکرێ.
شاری خوڕەم ئاباد خاوەنی زوڵاڵترین سەرچاوەیکانیاوییه کە هاوشێوەی ئەم کانیانه به کەمی لە شارەکانی دیکه بەرچاو دەکەوێت، بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا بەهۆی روودانی وشکەساڵی رێژەی ئاوی ئەم کانییانە زۆر بە توندی رووی لە کەمی کردووه.