کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیرانشار/ چەند گرووپێکی چەکداری سەربە رێژیم لەژێر ناوی پێشمەرگە ئازاری هاووڵاتییان دەدەن

23:37 - 22 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزەکانی ریژیم لە گوندێکی ناوچەی پیرانشار هاووڵاتییەک بە توندی بریندار و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، چەند رۆژی پێش ئێستا ژمارەیەک چەکداری سەربە رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەژێر ناوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چوونەتە گوندی \'\'میشە دێی خواروو\'\'ی ناوچەی نەڵێن سەربە شارستانی پیرانشار و ئازاری هاووڵاتییانیان داوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو چەند چەکدارە ویستوویانە لەژێر ناوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات پارە لە هاووڵاتییانی گوندی میشەدێی خواروو وەر بگرن، بەڵام ناسنامەیان بۆ هاووڵاتییان ئاشکرا بووە و لە ئەنجامدا هیچ جۆرە یارمەتییەک لەلایەن خەڵکەوە نەکراون.

ئاشکرابوونی ناسنامەی ئەو چەکدارانە کە بە وتەی هاووڵاتییانی گوندی میشەدێی خواروو لە دەست و پێوەندییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بوون، بووەتە هۆی ئەوە کە لەلایەن خەڵکەوە هیچ چەشنە یارمەتییەک نەدرێن و ئەمەش تووڕەیی ئەو چەکدارانەی لێکەوتووەتەوە و لە ئەنجامیشدا دەستیان داوەتە ئازاردان و بێ رێزی کردن به خەڵکی گوندەکە.

لەم ئازاردان و ئەشکەنجە کردنەدا ئەو هێزە چەکدارانە بە توندی لە هاووڵاتییەکیان بەناوی \'\'سلێمان مینە\'\' داوە کە لە ئەنجامدا بە توندی بریندار و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری ئورمیە کراوە.