![](/wenekan/2018-02/757070-96acaef3172383ffdb3f1b757e458244.jpg)
کوردستان میدیا: مامۆستایانی قوتابخانە، زانکۆکان، خوێندکارانی زانکۆکانی تاران، بەهشتی، عەلامە و علوومی پزیشکی زانکۆی تەورێز بۆنەی کۆتایی کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکرات لە پەیامێکدا پیرۆزباییان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.
دەقی پەیامەکە:
به‌رێز لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموكرات به‌رێز كاک مسته‌فا هیجری
سڵاوێكی شۆڕشگێڕانه!
ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵیك مامۆستا قوتابخانه و زانكۆ و كۆمه‌ڵیك له خوێندكارانی زانكۆكانی تاران، بهشتی، علامه و و علوومی پزشكی زانكۆی ته‌ورێز، پێرۆزبایی خۆمان سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی ١٦ی حیزبی دێموكرات، ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و ئه‌ندامانی ههڵبژێردهراوی ناوه‌ندی سیاسیی كۆنگره‌ی ١٦ی حیزبه‌كه‌مان، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها له ڕێگای ئێوه‌وه پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌ندام و لایه‌نگران و دوستانی حیزبی دێموكرات ده‌كه‌ین. ئیمه ڕاده‌گه‌یه‌نین بۆ ئه‌كتیڤ كردنی خه‌باتی شار ئاماده‌ین له پێناو سه‌ركه‌وتنی ڕاساندا هه‌ر ئه‌رك و كارێك وه‌ئه‌ستو بگرین. ئیمه ڕاده‌گه‌یه‌نین په‌یامی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كۆردستان بۆ حیزبه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه به‌ره یان ئیتلافێك له حیزب و ڕێكخراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێك ێبێنن و له‌ژێر چەتری به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا هێز و توانای زیاتر به خه‌باتی شار و شاخ بده‌ین. ئێمه به پێویستی ده‌زانین هه‌موو تواناكانمان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێ و هه‌روه‌ها هه‌ر وه‌ك جاران پشتیوانی مافه‌كانی گه‌لی كورد له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بین.
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی شار و شاخ
نه‌مان بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆی كۆماری ئیسلامیی ئێران