کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار پەیامی پیرۆزباییان ئاڕاستەی شاخ کرد

14:48 - 2 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: بەشێک لە پێشمەرگەکانی شار لە دووتوێی پەیامێکدا بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، پیرۆزباییان لە پێشمەرگەکانی شاخ و سەرجەم گەلی کورد کرد.

دەقی پەیامەکەیان بەم چەشنەیە:

کوردستان شەرتمان بە شەرتی پێشەوای کۆماری تۆ
کوردستان سوێندمان بە شەهید و شۆڕش و ڕاسانی تۆ
درێژەدەر دەبن لە ڕێبازی شەهیدانی فەیزوڵابەگی
خوڕخوڕە و سەرشیوی سەقز، گشت گەورک و تیلەکۆ
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان
زیندانیانی خۆڕاگری سیاسی
پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکانی شاخ

جێژنی نەتەویی دووی ڕێبەندان لە ئێوە و تێکڕای نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵات و جیهان پیرۆز بێت. کۆماری کوردستان یادگاری بەنرخی پێشەوا قازی محەممەد و دەسکەوتی مەزنی حیزبی دیموکراتە، کە بۆ هەتا هەتا لە مێژووی نەتەوەی کورددا وەک ڕەمزی نەمری و مانەوەی نەتەوەیی دەمێنێتەوە. وەفادارمانەوە بە بەها و دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستان و خەبات بۆ دووپات کردنەوەی ئەو ڕۆژە پڕ لە سەروەری و شانازییە ئەرکی هەموو تاکێکی کوردە. ئێمەش بەڵێن دەدەین بەم سامانە نەتەوەییە کە هەوێنی بزووتنەوەی نەتەوەیی دێموکراتیکی کوردستانە وەک هەمیشە وەفادار بمێنینەوە.

بژی کوردستان و کورد

بڕوخێ ڕێژیمی دژەکورد و تێرۆریستی ئاخوندی

ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سەقز