کوردستان میدیا: پۆلێک لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات، بەبۆنەی شەهیدکرانی هاوڕێ سەباح ڕەحمانی پەیامی سەرەخۆشییان ئاراستەی بنەماڵەی ناوبراو و حیزبی دێموکرات کرد.
دەقی پەیامەکەیان بەم چەشنەیە:
ئێمە پێشمەرگەکانی شار لە سەقزی ١١ ئەستێرە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە هۆی شەهید بوونی کاک سەباح ڕەحمانی بە دەستی کۆماری تیرۆریستی ئیسلامی ئێران ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
دڵنیاتان دەکەینەوە کە ڕێژیمی تاران بەمجۆرە کار و کردەوانە ناتوانێ هەنگاوی مافخوازیمان پێ شل بکات و بەردەوام دەبین لە ڕێبازە پیرۆزەکەمان.
گەل تۆڵەی ئەم جینایەتە و جینایەتەکانی دیکەی لەم چەشنە دەکاتەوە.
تەمەن درێژی بۆ هاوسەنگەرانی شەهید و سەبوری بۆ بنەماڵەی تێکۆشەری بە ئاوات دەخوازین.