كوردستان میدیا: رێوڕەسمی كۆتایی هاتنی دەورەی ٢٠٨ی سەرەتایی پێشمەرگە لەلایەن فێرگەی كۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانەوە بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٣ی خەرمانان رێوڕەسمی كۆتایی دەورەی ٢٠٨ی سەرەتایی پێشمەرگە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی یەك خولەك بێدەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستی پێكرد.
دواتر بەشدارانی دەورەكە چەندین بڕگەی جۆراوجۆری وەكوو: رێژە، شەڕی سەرنێزە و ئامادەیی جەستەیییان نمایش كرد.
لە بەشێكی دیكەی ئەو رێوڕەسمەدا دارا ناتق ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆكرات چەند وتەیەكی بەو بۆنەوە پێشكەش كرد.
دارا ناتق وێڕای پیرۆزبایی لە کۆتایی هاتنی سەرکەوتوانەی دەورەی ٢٠٨ی سەرەتایی پێشمەرگە، روو لە بەشداربوانی دەورە وتی: هیوادارم بە ئیراده و ههستی بهڕزی شۆڕشگێڕانهتان له بهرهوپێش بردنی ئامانجه رهواكانتان كه سهربهرزی و رزگاریی نهتهوهیییه له چوارچێوهی رێكخستنهكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێراندا، ههردهم پێشهنگ و شوێندانهڕ بن و ئێوه لاوانی مافویست و ئازادیخواز، به پهیوهست بوونتان به رێزهكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، گهورهترین شانازییتان له ژیانی خهبات و تێكۆشانی سیاستاندا تۆمار كرد كه مێژوو و گهڵی مافخوازی كورد ههردهم به فهخرهوه باس له سهروهرییهكانتان دهكات\'\'.
دواتر راپۆرتی ئاموزشیی دەورە لەلایەن سامرەند مامۆستای فێرگەوە پێشكەش كرا و شەمزین ئەحمەدنژاد یەكێك لەبەشدارانی دەورەكە، پەیامی دەورەی سەرەتایی ٢٠٨ی پێشمەرگەی خوێندەوە.
لەبەشێكی دیكەی ئەو رێوڕەسمەدا ٦ كەس لەبەشدارانی دەورەكە لەبواری باش بوونی نێوەنجی نومرە و دیسیپلینەوە لەلایەن رووناك خاكسار جێگری كۆمیتەی ناوەندی و سامرەند یەكێك لەمامۆستایانی فێرگەوە خەڵاتیان پێ بەخشرا.
لە نێوئاخنی رێوڕەسمەكەدا چەندین پارچە سروود، گۆرانی و شێعر لەلایەن مستەفا سەیفی، حیسام رەحمانی و گرووپی سروودی دەورەوە پێشكەش كران.