کوردستان میدیا: چالاکێکی کرێکاریی کورد بە مەبەستی تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت کرا.
کەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردەوە، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، ئەفشین نەدیمی چالاکی کرێکاری خەڵکی گوندی \'\'گازرخانی\'\' سەربە شارستانی کامیاران، بۆ تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە.
ئەفشین نەدیمی ئەندامی ئەنجومەنە کرێکارییەکان بوو کە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە بە بێ ئامادەبوونی داواگرەکەی بە تۆمەتی \'\'ئەندامەتی لە کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان\'\' سزای ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
جیا لەو ٥ ساڵە، ئەو چالاکە کرێکارییە بە تۆمەتی \'\'پڕوپاگەندە لەدژی رێژیم\'\' ١ ساڵی دیکە زیندانی بەسەردا سەپا.
ئەفشین نەدیمی کە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، هەنووکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە مەبەستی تێپەڕکردنی ماوەی حوکمەکەی بانگهشێت کراوەتەوە.