کوردستان میدیا: یوسف ئابخەرابات، چالاکی کرێکاری کورد، مەترسی ئەوەی لەسەرە چاوی لەدەست بدات.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، یوسف ئابخەرابات، چالاکی کرێکاری کورد، خەڵکی مەهاباد کە بە هۆی کاری زۆرەوە تووشی نەخۆشی چاو بووە و پێویستی بە چارەسەری پزیشکی لە دەرەوەی زیندان هەیە، مەترسی ئەوەی لەسەرە چاوی لە دەست بدات.
پێشتریش ئەم چالاکە کرێکارییە داوای مەرەخەسی پزیشکی کردووە و سەرەڕای ئەوەیکە پزشکی نەخۆشخانەی زیندان، هۆشداری دابوو کە ئەم چالاکە کرێکارەیە پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئیزنی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان دژایەتی کراوە.
ئەم چالاکە کرێکارە بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتی گشتیی کۆمیتەی هاوکاریی رێکخراوی کرێکاری لە رۆژی جیهانی کرێکاردا دەستبەسەر کراوە.
یوسف ئابخەرابات، بەفرانباری ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و لە رێکەوتی ١٨ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، لەلایەن داداگای ئینقلابی شاری مەهاباد، بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.