کوردستان میدیا: هیوا به‌هرامی نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له ئوتریش، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەو وڵاتەی کرد.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەهرامی لەو چاوپێکەوتنەدا لەگه‌ڵ چه‌ندین کاربه‌ده‌ستی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مێزی کاری ئێران کۆبۆوە.
له‌م دانیشتنه‌دا نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکرات باسێکی گشتی سه‌باره‌ت به هه‌لوومه‌رجی سیاسی و ئابووری ئێستای ئێران و کوردستان خسته‌روو و ئه‌م باسه‌ی لەگه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه تاوتوێ کرد.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چه‌ندین پرسیاری تایبه‌ت به کوردستان و پرسی کورد لەئێراندا لەلایه‌ن بەهرامییەوه شی کرانه‌وه.
بارودۆخی ناوچه‌که و پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و هه‌روه‌ها به‌سترانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له داهاتووی نزیکدا، چه‌ندین بابه‌تی دیکه بوون که له‌م دانیشتنه‌دا باسیان لێوه کرا.