کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاوپێکەوتنی بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ئەندام پارلمانێکی نوروێژ

15:09 - 27 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: لە دیداری کریستیان نورهەیم ئەندام پارلمانی نوروێژ و بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمیتەی حیزب لەو وڵاتە، شێواز و رێکاری داسەپاندنی گوشاری زێدەتر بۆسەر ئێران تاوتوێ کرا.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٥ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، عەزیم ئەلیاسی بەرپرسی پێوەندییە بیانییەکانی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نوروێژ، سەردانی پارلمانی ئەو وڵاتەی کرد و لەگەڵ \'\'کریستیان نورهەیم\'\' ئەندام پارلمانی لیستی حیزبی پێشکەوتنخوازی نوروێژ کۆبووەوە.
پێکهێنانی حکوومەتی نوێی نوروێژ، سیاسەتی دەرەوەی حکوومەتی نوێی نوروێژ لە پێوەندی لەگەڵ ئێران و پرسی کورد، سەرکۆماری نوێی ئێران و هەوڵەکانی بۆ سووک کردنی گەمارۆ ئابوورییەکان، بارودۆخی مافی مرۆڤ پاش هاتنە سەرکاری رووحانی و پێوەندییەکانی داهاتووی هەر دوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی پێشکەوتنخوازی نوروێژ لەو دیدارەدا تاوتوێ کران.
پارتی پێشکەوتنخوازی نوروێز یەکێک لە دوو حیزبی دەسەڵاتداری وڵاتی نوروێژە و بەردەوام لەهەمبەر سیاسەتەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە توندی هەڵوێستی گرتووە.
لە دیداری کریستیان نورهەیم و بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمیتەی حیزب لە نوروێژ رێکارەکانی گوشار هێنانی زیاتر بۆسەر رێژیمی ئێرانیان تاوتوێ کران.