کوردستان میدیا: کتێبی دیالۆگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی سه‌رده‌م که پرۆژه‌یه‌کی زانستی و ئاکادمییه و ماوه‌ی چه‌ند مانگه کاری له‌سه‌ر ده‌کرێ، به زمانی فارسی چاپ و بڵاو بووه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی کو‌لتووریی هاوزمان، که سه‌ر به په‌یره‌وانی ئایینی به‌هاییه، بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ کاری له‌سه‌ر کراوه و ٢١ که‌س له چالاکانی جۆربه‌جۆری ئێرانی که‌له بواره جیاجیاکاندا چالاکن، به‌شداری ئه‌و پرۆژه‌یه بوون و وتاریان له‌و په‌رتووکه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه.
که‌سانی وه‌کوو، موحسن سازگارا، عه‌بدولکه‌ریم لاهیجی، عمائهدین باقی، فاتیمه حه‌قیقه‌تجو، ره‌حیم ره‌شیدی، ئارام حیسامی.، کاویان میلانی، محه‌ممه‌د نوریزاد، مێهرداد مهشایهخی و ئه‌میر حوسێن گه‌نجبه‌خش، وێرای چه‌ند که‌سی دیکه ... وتاریان له‌و کۆپه‌ڕه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه.
پێویسته بگوترێ که ئه‌و کتێبه له‌لایه‌ن وه‌شانخانه‌ی ئێرانییه‌کان له واشینگتۆن و له ٥٣٠ لاپه‌ڕه‌دا بڵاو بووەته‌وه و بڕیاره که‌له چه‌ند مانگی داهاتوودا، به زمانی ئینگلیزیش چاپ و بڵاو بکرێته‌وه.