كوردستان میدیا: بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، شه ش چەکداری نەناسراو لە سنووری نێوان هاوار(باشووری کوردستان) و نەوسوود (ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە شوێنێک بە ناوی گرییانە پێشیان بە کاسبکاران و کوڵبەرانی ناوچەکە گرتووە و داوای گۆمریک و پارەیان لێ کردوون.
بە پێی وتەی یەکێک لهشایهتحاڵان كهپێوهندیی بهكوردستان میدیاوهگرتووه، بۆ هەر بارێکی هێستر داوای ٣٥ هەزار تمەنیان لێ کردوون.
بە پێی لێدوانی سەرچاوەی هەواڵەکە، دیار نیە کە ئەو گرووپە چەکدارە کێن و سەر بە چ لایهنێكن. بە پێی هەندێک زانیاری کۆڵبەرەکان، لە زاری چەکدارەکانهوهبیستوویانە کە جەماعەتی پەکەکەن و هەروەها کۆمەڵێک دەنگۆیش بڵاوبووەتەوە کە ئەو چەکدارانە پێشمەرگەی حزبی دێموکراتن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەرجۆرە پێوەندییەکی ئەو چەکدارانە بە حیزبی دێموکراتەوە ڕەت دهكاتهوهو ڕایدهگەیانێ کە لەوناوچهیهپێشمهرگەی حیزبی دێموکرات حوزووری نیە.