![](/weney-mallperr/9338.jpg)
کوردستان میدیا: کۆچکردنی دانیشتوانی گوندەکانی کوردستان بۆ شارەکان بەهۆی کێشەی کەم ئاوی درێژەی هەیە و ئەوەش لە کاتێکدایە کە بۆ قەرەبوو کردنەوەی سەرچاوەئاوییەکان ٤٠ ساڵ کات پێویستە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شەپۆلی چوارەمی کۆچبەری دانیشتوانی گوندەکانی کوردستان بۆ شارەکان درێژەی هەیە و کەمی ئاو لە ٧٠٠ گوند لە پارێزگای سـنە بەستێنێکی ئامادەی بۆ کۆچبەری پێکهێناوە.
گوندەکانی پارێزگای کرماشان و ئیلام لەگەڵ کێشەی بێ ئاوی بەرەوڕوو بوونەتەوە و بەهۆی کەڵک وەرگرتنی ناستاندارد لە ئاو لە ماوەی چەند دەیەی رابردوو و چارەسەرنەکردنی ئەو کێشەیە لەلایەن بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و بنکەی پێوەندیدارەکانەوە، ئەو کێشەیە بووەتە هۆکاری سەرەکیی کۆچ کردنی خەڵک لە گوندەکانەوە بۆ شارەکان و کۆمەڵێک کێشەی بەدواوە بووە.
کوردستانی ئێران یەکێک لە ناوچە پڕئاوییەکانی ئێران هەژمار دەکرێت و بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی بەرپرسانی رێژیم و دروستکردنی نایاسایی بەنداوەکان و بردنی ئاو بۆ پارێزگاکانی دیکە بووەتە هۆکاری ئەوە کوردستان تووشی کەم ئاوی بێت.
ساڵانە لە ئێران بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی دروست، ١٠ ملیارد میتری سێجا ئاوی ژێرزەوینی هەڵدەنجرێت و هەنووکە زیاتر لە ٦٠٠ دەشت لەو وڵاتە هێڵی سووری کەم ئاوییان بەزاندووە.