میرۆ عه‌لیار
ده‌وری ساڵێکه حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شێوهخهباتێکی له‌ژێر نێوی به‌یه‌که‌وه‌گرێدانی خه‌باتی شار و شاخ ده‌ستپێکردوه که هه‌ر درێژه‌ی تێکۆشانی پڕ له هه‌وراز و نشێوی ڕابردووی ئه‌و حیزبه‌یه، به‌ڵام به تێگه‌یشتن و تێڕوانینێکی نوێ له ڕۆڵی کۆمه‌ڵگای کوردستان، ڕۆڵی حیزبی سیاسی و ڕۆڵی پێشمه‌رگه. که‌وابوو، خه‌باته‌که نوێ نیه، به‌ڵکوو شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنه‌که‌ی جیاواز و نوێیه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حیزبی دێموکرات له ژووره‌وه و له ده‌ره‌وه ده‌نگێکی زۆری داوه‌ته‌وه. له‌لایه‌ک ئیدیعای خاوه‌ن اقتدرابوونی کۆماری ئیسلامی وهردرۆ خسته‌وه، ته‌وه‌هومی لهشکاننههاتوویی ڕێژیمی ڕه‌وانده‌وه و حکوومه‌تی وه‌ها خافڵگیر که هه‌رچی هه‌وڵ ده‌دا، بۆ ناشاردرێته‌وه. هه‌ره‌شه و گوڕه‌شه، شێواندنی ڕاستیه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی تۆمه‌تگه‌لی بێ بنه‌ما و ... داماویی و شوکهبوونی ڕێژیم ئاشکرا ده‌کا.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، پرسی کورد له ئێران هاتۆته‌وه گۆڕێ، هیوا و هومێدێکی زۆر له کۆمه‌ڵگای کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات دروست بووه و بڕوای خه‌ڵک به خۆڕاگری و خه‌بات بۆ ئازادی به‌هێزتر کردوه.
ئه‌و ئاڵووگۆڕه به هیمه‌ت و به ئیراده‌ی قایمی کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی ئاشکرا و نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ستی پێ‌کرد و هاته‌ئاراوه و حیزب تێچوویه‌کی قورسی بۆ وه‌خۆگرت، به‌ڵام له ده‌نگدانه‌وه و کاریگه‌ریی به‌ربڵاوی ئه‌و ڕابوونه‌وه زۆر که‌س و لایه‌ن به‌شدار بوون:
پێشوازی و پشتیوانیی خه‌ڵکی کوردستان، به‌شی هه‌ره‌زۆری ڕووناکبیران، مامۆستایانی زانکۆ، چالاکانی کورد له بواره‌کانی سیاسی- مه‌ده‌نی– هونه‌ری، ته‌نانه‌ت ئه‌و دۆستانه‌ش که له پێشوودا ڕه‌خنه‌یان له‌م سیاست و له‌و هه‌ڵوێستی حیزب ده‌گرت، هه‌ریه‌که‌ی به‌شێوه‌ی خۆی بوو به پاڵپشتی ڕابوونه‌وه‌ی حیزب. به‌گشتی، ئه‌وانه‌ی به قه‌ولی کۆمەڵناسی بەناوبانگی تورک نیلوفەر گوێلە، هیزی وشه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه، توانای خۆیان بۆ پشتیوانی له‌و هه‌نگاوه به‌کارهێنا.
حیزبه سیاسیه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات سه‌ره‌ڕای تێبینی خۆیان، ئه‌و ئیقدامهیان به مافێکی ڕه‌وا له‌دژی دیکتاتوریی کۆماری ئیسلامی هه‌ڵسه‌نگاند. به‌وهیوایه که له بوارگه‌لی جۆراوجۆر دا به‌یه‌که‌وه هه‌واهه‌نگی و هاوکاریی بکه‌ین و له خه‌باتی ڕزاگاریخوازدا شه‌ریک و پاڵپشتی یه‌کتر بین.
هه‌روه‌ها، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له حیزبه کوردستانیه‌کانی به‌شه‌کانی دیکه به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر پشتیگیریی خۆیان بۆ ئه‌و ئیقدامه‌ی حیزب ده‌ربڕی.
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی ولات لێبڕاوانه و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌کی بۆیان گونجا، پشتی حیزبه‌که‌یان گرت و بۆ سه‌رکه‌وتنی بڕیاری حیزب تێکۆشان و له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وامن.
هه‌ڵوێستی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تیانه جێگای ڕێز و پێزانینه. ئه‌و هاوده‌نگی و هاوپێوهندیهی ئه‌وڕۆ ده‌توانێ ببێ به سه‌ره‌تایه‌ک بۆ وه‌ڕێخستنی خه‌باتێکی یه‌کگرتوو و جه‌ماوه‌ری به‌هێز و به‌ربه‌رین.
له‌و ماوه‌یه‌دا دیاره که‌س و لایه‌نی دیکه‌ش هه‌بوون که به ده‌ڕبڕینی نیگه‌رانی یان هێنانه‌گۆڕێی پرسیار و تێبینی، هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوه‌ی حیزبی دێموکرات ده‌بڕێوه و ته‌نانه‌ت پرسیاریان خستۆته سه‌ر ڕابوونهوهکه.
لێره‌دا باسی ئه‌و که‌س و تاقمانه نیه که به فه‌رمانی ده‌زگا ئیتلاعاتیه‌کانی حکوومه‌ت دژ به حیزبی دێموکرات سه‌نگه‌ریان گرتووه یان ئه‌وانه‌ی سه‌ر به به‌ره‌ی ناسیونالیزمی ئیفراتیی فارسن و هاوڕا و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ڕێژیمی حاکم دوژمنایه‌تی ماف و ئازادی کورد ده‌که‌ن و جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردیان کردۆته ئامانج. بۆ ئه‌وانه فه‌رق ناکا کورد چ ده‌ڵێ و چی داوا ده‌کا و له چ باروودۆخێکدا ده‌ژی! کورد هه‌رچی بیکا، جیاوازیخوازه و مافی ژیان به ئازادی و سه‌ربه‌ستیی نیه. ئه‌وانه به‌ر له ڕابوونه‌وه‌ی حیزبی دێموکراتیش هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به کورد هه‌ر ئاوا نه‌یارانه بووه.
لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ن که له‌ڕووی دڵسۆزییه‌وه پرسیاریان بۆ دروست بووه و بیروبۆچوون و لێکدانه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه. ئه‌وانه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیشمان هاوڕا نه‌بن، کاره‌که‌یان ده‌که‌وێته مه‌قووله‌ی مافی ده‌ربڕینی بیروڕای ئازاد و ده‌بێ ڕێزی لێبگیرێ و پرسیاره‌کانیان بۆ ڕوون بکرێته‌وه.
زۆربه‌ی ئاماژه و تێبینه‌کان ده‌کرێ له‌و پرسیاره‌دا کۆبکرێنه‌وه که چ پێداویستێک له پشت ئه‌و بریاره‌ی حیزبی دێموکراته و چون پاساو هه‌ڵده‌گرێ؟ ئه‌و ڕابوونه‌وه وڵامدانه‌وه به پێداویستێکه که کۆمه‌ڵێک فاکته‌ر خوڵقاندوویانه:
• به‌رینتربوونه‌وه‌ی سه‌رکوت و ته‌بعیز په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کانی کۆماری ئیسلامی دژ به کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات. به‌تایبه‌تی له ١٥- ٢٠ ساڵی ڕابردوو دا.
• کۆماری ئیسلامی ته‌نیا به ئیعدام و سه‌رکوتی فیزیکی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵکوو به‌ئاشکرا و به‌شێوه‌ی سیستماتیک سیاسه‌تی ئاسمیلاسیونی کورد به‌ڕێوه ده‌با و سته‌می نه‌ته‌وه‌یی گه‌یاندۆته ئه‌په‌ڕی خۆی.
کۆماری ئیسلامی له هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه که کورد واز له خه‌بات بێنێ، ته‌سلیمی ئه‌و چاره‌نووسه بێ که ئه‌و بۆی دیاری ده‌کا و ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتر ئاستی داخوازه ڕه‌واکانی دابه‌زێنێ و بێ ناوه‌رۆکی بکا. حاشای لێناکرێ که ئه‌و سیاسه‌ته پڕمهترسییهی حکوومه‌ت له هێندێک بواردا به‌داخه‌وه شوێنی خۆی داناوه.
• پێکهاتنی ئاڵووگۆڕی قووڵ و هه‌مه‌لایه‌نه له کۆمه‌ڵگای کوردستان له بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و کولتووری دا.
کۆمه‌ڵگای پێگه‌یشتوو و گه‌شه‌سه‌ندووی کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌کی زیندوو و داهێنه‌ره و به‌کرده‌وه نیشانی داوه که خوازیاری ئاڵووگۆڕ له دۆخی ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیه‌تی و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆخۆی له پێکهێنانی ئه‌و ئاڵووگۆڕهدا به‌شدا بێ.
به‌ڵام ڕیژیم به هه‌موو توانای خۆیه‌وه هه‌وڵ بۆ سه‌رکوت و بێده‌نگکردنی هێزه چالاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا ده‌دا و ڕێگره له گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگای کوردستان. ڕێژیم که له هه‌ر چه‌شنه ده‌نگێکی ئازادیخوازی ده‌ترسێ، به دڕنده‌یی ته‌واوه‌وه ده‌ست له چالاکانی مه‌ده‌نی و کولتووری ده‌وه‌شێنێ و ده‌یه‌وێ ئه‌و ده‌نگانه بخنکێنێ.
له وه‌زعێکی ئاوادا، حیزبێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌رپرس ناتوانێ به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو پیلانگێڕی و فشاره‌ی ڕێژیم بۆ خه‌لکی کوردستانی هێناوه و ژیانێکی تاقه‌تپڕووکێنی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه، بێتهفاوهت بێ.
کۆماری ئیسلامی شه‌ڕی له‌نێوبردن به هه‌موو ئهبعادیهوه به‌دژی کوردی ده‌ستپێکردوه، ده‌بێ هیزێک هه‌بێ به‌ره‌نگاری ئه‌و دوژمنه بێته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی ده‌کرێ پیلانه‌کانی دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد پووچه‌ڵ بکاته‌وه.
پێشمه‌رگه به هاوکاریی و پشتیوانی هێزه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌توانێ ئه‌و هیزه بێ که پێش به سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی ڕێژیم بگرێ. له‌و خه‌باته نوێیه‌دا بۆ ئازادی و ڕزگاریی له چنگ دیکتاتوری، کۆمه‌ڵگا و هێزی پێشمه‌رگه ته‌واوکه‌ری یه‌کترن.
که‌وابوو، ئه‌و ڕابوونه‌وه‌ی حیزبی دێموکرات به‌رهه‌م و ئاکامی مه‌نتقیی ئه‌و بارودۆخ و ئاڵووگۆڕهیه که له‌پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پرسی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتۆته ئاراوه.
لێره و له‌وێ که‌سانێک به نیگه‌رانیه‌وه سه‌یری ڕابونهوهی حیزب ده‌که‌ن و مه‌سه‌له‌ن ده‌گووترێ: ئه‌و کاره بیانوو ده‌دا به ده‌ست ڕێژیم که‌شی سیاسیی کوردستان ئه‌منییه‌تی تر بکا و به‌تایبه‌تی سه‌رکوتی چالاکانی مه‌ده‌نی و کولتووری په‌ره‌پێبدا یان ڕێژیم خه‌باتی حیزبی دێموکرات ده‌کا به بیانوو و خۆ له سه‌رمایه‌گوزاری له کوردستان ده‌بوێرێ و ...
بۆ دیتنه‌وه‌ی وڵامێکی واقعبینانه بۆ ئه‌و پرسیارانه پێویسته ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خێرا له پێوه‌ندی و ئاڵووگۆڕه‌کانی نێوان کورد و کۆماری ئیسلامی له ٣٧ ساڵی ڕابردوو بده‌ینه‌وه. سه‌ره‌تا با ئاماژه به به‌شێک له‌و هه‌موو نیازپاکی و ده‌رفه‌ت بکه‌ین که کورد له‌و ماوه‌یه‌دا نیشانی دا و بۆ کۆماری ئیسلامی ڕه‌خساندوه به سیاسه‌ت و پێشداوه‌ریه‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر به کورددا بێته‌وه، واز له دوژمنایه‌تی کورد بێنێ و هه‌نگاوێک بۆ بووژانه‌وه‌ی کوردستان هه‌ڵبگرێ:
• دوای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی، کورد هه‌موو هه‌وڵی خۆی دا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تازه ڕێکبکه‌وێ و پرسی کورد له ڕێگای سیاسی و وتووێژه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێ.
• دوای شکستی ڕێژیم له شه‌ڕی سێ مانگه‌دا، حیزب لبیکی به په‌یامی آیت الله خمینی گوت و چووه سه‌ر میزی وتووێژ. له‌کاتێکدا کورد براوه‌ی شه‌ڕه‌که بوو.
• له‌گه‌ڵ هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ئێران و عێڕاق، حیزبی دێموکرات هێرشی عێڕاقی مه‌حکووم کرد و ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تازه داخوازه ئه‌ساسیه‌کانی کورد بسه‌لمێنێ، حیزبی دێموکرات ئاماده ده‌بێ هێزه‌کانی خۆی دژ به هێرشی عێراق بنێرێته به‌ره‌کانی شه‌ڕ. دوای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی حیزب، هێرشی حکوومه‌ت بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان زیاتر بوو نه که‌متر!
• له‌سه‌ر بانگێشتنی ده‌وڵه‌تی رفسنجانی، چووینه سه‌ر میزی وتووێژ له وییه‌ن. هاوڕێیانمان له‌سه‌ر میزی وتووێژ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی حکوومه‌ته‌وه تێرور کران.
• لانیکه‌م به‌شێک له کورد چووه نێو گه‌مه‌ی باڵباڵێنی بناژۆخواز و ڕێفورمخوازهوه. چ ئاڵووگۆڕێک به قازانجی کورد پێکهات؟
• متمانا کرا به به‌ڵێنیه‌کانی کاندیداکانی ڕێفورمخوازان و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕێژیم دا به‌شداری کرا. ج مافێک بۆ کورد سه‌لمێندرا؟
• بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢٠ ساڵان حیزبه‌کان خه‌باتی چه‌کدارییان ڕاگرت. ئه‌و گه‌وره‌تری ده‌رفه‌ت بۆ کۆماری ئیسلامی بوو ئاوڕێک وه‌سه‌ر سه‌ره‌تایی ترین داخوازه‌کانی کورد بداته‌وه، نهیدایهوه.
ئه‌وجار با بزانین له وڵامی ئه‌و هه‌موو ده‌ستپێشخه‌ری و نیازپاکییه‌ی کورددا، کۆماری ئیسلامی له‌وماوه‌دا چۆنی ڕه‌فتار کردوه و ئایا تاقه‌یه‌ک ده‌رفه‌ت و شانسی بۆ کورد ڕه‌خساندوه؟ به‌پێچه‌وانه، له‌و ماوه‌یه‌دا ڕێژیم له هیچ هه‌وڵێک بۆ زیاتر چه‌وساندنه‌وه و په‌ره‌پێدان به سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و ته‌بعیز دژی کورد نه‌پرینگاوه‌ته‌وه و ده‌ستی نه‌پاراستوه:
- هه‌روا حاشا له بوونی پرسی کورد له ئێران‌دا ده‌کا و له‌هیچ کاتێکدا ئه‌وه‌نده‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو بێڕێزی و سووکایه‌تی به هوییه‌ت، زمان، مێژوو و که‌ڕامه‌ت و که‌سایه‌تی کورد نه‌کراوه.
- سه‌ره‌تایی ترین مافی سیاسی و کولتووری بۆ کورد دابین نه‌کردوه. دوای ٣٧ ساڵ ئێستاش منداڵی کورد له سه‌ره‌تایی ترین مافی ئینسانی خۆی واته خوێندن به زمانی زگماکی، بێبه‌شه.
- هه‌موو ئه‌حزابی کورد هه‌روا قه‌ده‌غه‌ن.
- ئازادیه تاکه‌که‌سیه‌کانی له کوردستان به‌رته‌سک تر کردۆته‌وه، کوردستانی ئه‌منییه‌تی تر و میلیتاریزه‌تر کردوه.
- به‌شێوه‌یه‌کی که‌م وێنه په‌ره‌ی داوه به ئیعدامی لاوان و چالاکانی سیاسی و کولتووری کورد. سه‌رکوت، ته‌بعیز و ته‌حقیر بووه به ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان.
- به بیانوو و به ئه‌نگیزه‌ی سیاسی به‌شێوه‌ی سیستماتیک مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان پێشێل ده‌کرێن.
- بڵاوکرده‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کانی له کوردستان و تووشکردنی کوردی به‌ڵای ئیعتیاد کرد له‌ڕێگای سوپای پاسداران و ئورگانه‌کانی دیکه‌ی حکوومه‌تیه بۆته به‌شێک له سیاسه‌تی ڕه‌سمیی ڕێژیم.
- دوای وتووێژی له حیزب کرد و له‌سه‌ر میزی وتووێژ د. عه‌بدوڵڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانی تێرور کرد. سێ ساڵ دوایه د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی بوون به قوربانیی تێروریزمی ده‌وڵه‌تی ڕێژیم.
- ده‌وری ٣٠٠ که‌سی له ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تی، کادر و پیشمه‌رگه و ئه‌ندامانی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی له هه‌رێمی کوردستانی باشوور و ده‌ره‌وه‌ی ولات، تێرور کردن.
- بناژۆخواز و ڕێفورمخواز به‌رامبه‌ر به پرسی کورد یه‌کهه‌ڵویست و یه‌کده‌نگ بوون، هه‌رکامیان له‌سه‌ر کار بوون، به‌شی کورد بێبه‌شی، سه‌کوت، تێرور، ئیعدام بووه.
له‌و ماوه‌یه‌دا حکوومه‌تی ئیسلامی هه‌رچه‌شنه هیوایه‌کی به گۆڕان به قازانجی خه‌ڵکی کوردستان له‌نێوبردووه. ڕێژیم ئاماده نه‌بووه و نیه سه‌ره‌تایی ترین مافی سیاسی و ئینسانی بۆ گه‌لی کورد بسه‌لمێنێ و بۆ پهرپێدان به سه‌رکوت و ئه‌منییه‌تیکردنی کوردستان پیویستیی به بیانوو و خه‌باتی نه‌بووه! ئه‌وه له‌کاتێکدایه که وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا، حیزبه‌کانی کورد چالاکیی چه‌کدارییان دژ به ڕێژم ڕاگرتبوو.
بۆیه ئه‌و ڕابوونه‌وه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ده‌ستی داوه‌تێ، به‌پێێ هه‌موو ستاندارد و ڕێککه‌وتن و ڕاگه‌یه‌ندراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، خه‌باتێکی ڕه‌وا و پاساوهه‌ڵگره. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وڕۆ کۆسپیشی بێته سه‌ر ڕێیه، ده‌بێ له شوێنێکی دیکه ده‌ستی پێبکرێته‌وه.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به ده‌رسێکی گرنگ بکرێ که دوو لایه‌نی هه‌یه و ده‌بێ کورد له ٣٧ ساڵ ده‌سه‌لاتداریی کۆماری ئیسلامی و ڕووداوه‌کانی ئه‌و ماوه‌یه وه‌ریبگرێ و هه‌میشه له‌به‌رچاوی بێ.
یه‌که‌م، ستراتێژی و سیاسه‌تی ڕێژیمی ئێران به‌رامبه‌ر به پرسی کورد پێوه‌ندیی به شێوه‌خه‌باتی کورده‌وه نیه، واته هه‌ر شێوهخهباتێک کورد بیگرێته به‌ر، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کورد داوای هیچیش نه‌کا، سیاسه‌ت و ستراتێژی ڕێژیم له پرسی کورد دا ناگۆڕێ و کورد هه‌روا وه‌ک ریسکی ئه‌منییه‌تی ده‌بیندرێ و چه‌وسانه‌وه له کوردستان درێژه‌ی ده‌بێ!
مه‌گه‌ر ئیسلاحتهڵهبانی کورد ملیان بۆ هه‌موو مه‌رجه‌کانی ڕێژیم که‌چ نه‌کردوه و له چوارچێوه‌ی یاساکانی کۆماری ئیسلامی‌دا کار ناکه‌ن و وازیان له داوای سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی نه‌هێناوه و هه‌موو پرسی کوردیان له ئه‌سڵی ١٥ی قانوونی ئه‌ساسی ڕێژمدا خولاسه نه‌کردۆته‌وه؟ ئایا حکوومه‌ت بایخێکی پێدداون، ده‌یانخوێنێته‌وه و ئاماده بووه واز له توندوتیژی له کوردستان بێنێ، هه‌ر ئه‌وه‌نده، ئه‌سڵه‌ن باسی سیاسه‌ت و ماف و سه‌لماندنی ماف هه‌ر نه‌که‌ین! ته‌نیا له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌رکی به‌رده‌ستی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگیان پێده‌سپێرن و ته‌واو، ته‌نانه‌ت نێویان ناهێنن!
چون کۆماری ئیسلامی وه‌ک نیزامێکی ده‌مارگرژی مه‌زهه‌بی- ناسیونالیستی و دیکتاتور له بناخه‌وه بڕوای به ئازادی و مافی کورد نیه و سه‌لماندنی مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد به ناته‌با و ناکۆک ده‌زانێ له‌گه‌ڵ ستراتێژی نیزامه‌که‌ی.
ئه‌وه‌ی کورد داوای ده‌کا و هه‌وڵی بۆ ده‌دا و بڕوای پێیه‌تی، له‌گه‌ڵ جه‌هه‌ر و بنه‌مای هزری و فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی ڕێژیم ناته‌بایه: حیزبی دێموکرات و جووڵانه‌وه‌ی کورد به‌گشتی، جووڵانه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی سێکوولاره که به‌پێێ سروشت و ئامانجه‌کانی پرسی شیعه و سونی و ته‌عه‌لوقاتی دینی له جووڵانه‌وه‌ی کورددا ئه‌ساسه‌ن مه‌سه‌له و مه‌وزووعییه‌تی نیه، حیزبه‌کان خۆیان به دێموکرات و ئازادیخواز پێناسه ده‌که‌ن، داوای دێموکراسی و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و دابینکردنی ئازادی و مافی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی بۆ کورد ده‌که‌ن.
هه‌مووی ئه‌و داخواز و به‌هایانه له‌گه‌ڵ ئیدئولوژی و جهانبینی و ستراتێژیی کۆماری ئیسلامی ناته‌با و نه‌گونجاون.
دووه‌م، به‌پێچه‌وانه‌ی کۆماری ئیسلامی، شێوه‌ی خه‌بات بۆ کورد گرنگیی حه‌یاتی هه‌یه. بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلانه‌کانی کۆماری ئیسلامی، شێوه‌خه‌بات و وێژمانی کورد ده‌بێ هه‌ست و ئیراده‌ی وه‌ستانه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌هێز بکا و هیوا و هومێد بدا به خه‌ڵک، کایه‌کردن له به‌رنامه و ستراتێژیی حکوومه‌ت دا نفی بکاته‌وه و بڕوا به درێژه‌دان به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز بکا. بۆ کورد گرینگه خه‌باتێک به‌ڕێوه‌به‌رێ که پێش به لاوازبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بگرێ و پرسی کورد له ئێران دا ببووژێنێته‌وه، شوێن بخاته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی حکوومه‌ت و ئێشی پێبگه‌یه‌نێ. له‌و شێوهخهباتهدا بێگومان بوونی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ورێکی تایبه‌تی ده‌گێڕێ.
له‌کۆتاییدا پێویسته پێداگریی بکرێته‌وه که بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دیکتاتوری و کۆتاییهێنان به بنده‌ستی و چه‌وسانه‌وه پێویستمان به بردنه‌سه‌ری زه‌رفییه‌ت و هێزی جووڵانه‌وه هه‌یه. به‌یه‌که‌وه ده‌بێ و ده‌توانین ئه‌و ئه‌رکه به‌جێ بگه‌یه‌نین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته بۆ وهدیهێنایانی ئه‌و فاکته‌رانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ بده‌ین که مه‌رجن بۆ سه‌رکه‌وتنی هه‌ر خه‌باتێکی نه‌ته‌وه‌یی:
١. ئیراده و بیروباوه‌ڕی قایم به ئازادی و به خه‌بات بۆ ئازادی.
٢. به‌شداریی هه‌راوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له جووڵانه‌وه‌دا.
٣. یه‌کێتی و هاوکاریی به‌کرده‌وه‌ی هێزه‌کانی نێو جه‌رگه‌ی خه‌بات.
٤. ڕه‌چاوکردنی سیاسه‌ت و هه‌ڵسووکه‌وت و مودیرییه‌تی دێموکراتیک له مناسباتی نێوخۆی حیزبه‌کان دا.
دابینکردنی ئه‌و چوار فاکته‌ره بۆ خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ وڵات و بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی نابه‌رابه‌ری هێز له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن هێز و ئیمکاناتی به‌ربڵاو، چاره‌نووسسازه، گرنگیی ستراتێژیکی هه‌یه و ده‌توانێ جووڵانه‌وه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بکا به فاکته‌رێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه له هاوکێشه‌کانی ناوچه‌دا .
خه‌باتی ئێمه‌ی کورد به‌پێێ هه‌موو ستاندارد و ڕێککه‌وتن و ڕاگه‌یه‌ندراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، خه‌باتێکی ڕه‌وایه: خه‌باته دژی هه‌ڵاواردن و چه‌وسانه‌وه، دژی داگیرکه‌ر و دیکتاتوری، دژی ته‌حقیر و تواندنه‌وه. خه‌باته بۆ ئازادی و مافی مرۆف، بۆ مافی نه‌ته‌وه‌یی و مافی سه‌لماوی خوێندن به زمآنی زگماکی، ىؤ به‌شداریی سیاسی و مافی دیاریکردنی چاره‌نووس، بۆ پاراستنی ژینگه و سه‌رچاوه ئابوورییه‌کان، بۆ دابینکردنی ئازادیه تاکه‌که‌سییه‌کان. خه‌باتی ئێمه بۆ پاراستنی که‌سایه‌تی و که‌ڕامه‌ت و داهاتووی نه‌ته‌وه‌یی کورده، حه‌تمه‌ن سه‌رده‌که‌وین.