کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران پلەی گەورەترین بەندیخانەی ژنانی نووسەری لە جیهاندا هەیە

12:12 - 15 بانەمەڕ 2724

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ئازادی چاپەمەنی، "پێوەری ئازادی نووسین" کە ڕۆژی هەینی ١٤ی بانەمەڕ، لەلایەن ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا پەردەی لەسەر لادرا، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەک دووهەمین زیندانی گەورە بۆ نووسەران لە ئاستی جیهاندا، لە ساڵی ٢٠٢٣، لە دوای چین دەستنیشان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروا گەورەترین بەندیخانەی نووسەرانی ژن لە جیهانە. ژنە بەندکراوەکان کە زۆربەیان تەنیا بەهۆی دژایەتیکردنیان لەگەڵ حیجابی زۆرەملێ لە پشت میلەکانی بەندیخانە و لە بەندی ڕێژیمی ئێران دان.

''پێوەری ئازادیی نووسین'' باس لەوە دەکات کە لەکاتێکدا ژمارەی نووسەرانی بەندکراو لە ٥٧ کەسەوە لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ٤٩ کەس لە ساڵی ٢٠٢٣ کەمی کردووە، بەڵام دەسبەسەرکردنی بەردەوام و بەرفراوانی نووسەران کە زۆربەیان پشتگیرییان لە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" کردبوو سەرکوت کرد و بەردەوام سەرکوتی ئازادیی ڕادەربڕین لە کۆماری ئیسلامیدا بەرچاوتر دەکات.

ئەم ڕاپۆرتە ئاماژە بەوە دەکات کە کۆماری ئیسلامی تەنیا وەک یەکێک لە چارەسەرەکان و لە کۆمەڵێک ڕێوشوێنی سەرکوتکەرانەی هەمەچەشندا کەڵک وەردەگرێت، لەوانە دەسبەسەرکردنی کورتخایەن، تۆمەتی ساختە، ئازادی لە لەدەستدانی کار و سنووردارکردنی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا.

کارین دۆیچ کارل کار، بەڕێوەبەری بەرنامەی ''نووسەرانی مەترسی لەسەر'' لە ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا دەڵێت: "ئەم سەرکوتانە بووەتە هۆی زیادبوونی خۆسانسۆریی نووسەرانی ئێرانی؛ نووسەرانێک کە ژمارەیەکی بەرچاویان لەبەر ئەم هۆکارە لە ئێران هەڵاتوون.

بەپێی ڕاپۆرتی پێوەری ئازادی نووسین، لە ساڵی ٢٠٢٣دا کۆماری ئیسلامی کە ١٥ ژنی کردووەتە ئامانج، هێشتا پێشەنگی ئەو وڵاتانەیە کە نووسەرانی ژن بەند دەکەن؛ ژنانێک کە تا ئێستاش زۆربەیان بەهۆی نووسین و دژایەتیکردنی حیجابی زۆرەملێ و هەڵاواردنەکانی دیکە دژی ژنان، لە بەندیخانەدان.