کوردستان میدیا: کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کورددستانی ئێران ڕاپۆرتی سیاسی پلینۆمی یازدەهەمی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاپۆرتەکە:
دۆخی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست
بە دوای هاتنە ناوەوەی ڕووسیە، باڵانسی هێز و دۆخە سیاسی و نیزامییەکان لە شەڕی سووریەدا ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووه. بەشداریی ڕاستەوخۆی ڕووسیە لە شەڕی سووریەدا، کاریگەریی چەند لایەنەی هەبووە کە بریتین لە:
• باڵانسی هێز لە گۆڕەپانی شەڕدا بە لای بەشار ئەسەددا شکاوەتەوە و هێزەکانی حکوومەتی بەشار ئەسەد هەندێک پێشڕەوییان لە مەیدانی نیزامییدا کردووه.
• ئێران هێزێکی زیاتری سەربازی و بەتایبەت سوپای پاسدارانی ناردووه‌تە نێو سووریە و لە بەرهکانی شەڕدا بەشدارن و ژمارەی کوژراوەکانی سەر بە سوپای پاسداران ڕووی لە زیادبوونه.
• هەرچەند ناڕەزایەتیی ئامریکا و هاوپەیمانانی بەنیسبەت بوردوومانکردنی ئۆپۆزیسێونی میانەڕەوی سووریە لە لایەن ڕووسیەوە، نەبۆتە هۆی ئاڵوگۆڕ بەنیسبەت کردەوەی نیزامیی ڕووسیە، بەڵام ئەگەر پێشتر دەیگوت هێزێك بە ناوی سوپای ئازاد ناناسێ، ئێستا گوتوویەتی کە ئاماده‌ی پێوەندیگرتن لەگەڵ سوپای ئازادە.
• ئامریکا کە پێشتر ڕازی بە به‌شداریی ئەسەد لە پڕۆسەی ئینتقالدا نەبوو، ئیستا وێدەچێ ڕازی بووبێت.
• هەر چەن پێشتر ئامریکا قبووڵی نەبوو کە ئێران لە پرۆسەی چارەسەری و دیالۆگەکاندا بەشدار بێ، بەڵام لە سەر داوای ڕووسیە قبووڵی کردوە.
بە دوای ئەو ئاڵوگۆڕانەدا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، چوار لایەنی ئامریکا، ڕووسیە، عەرەبستان و تورکیە لە ڤییەن دانیشتنێکیان کرد و لەو دانیشتنەدا بە هەندێک ڕیکكەوتن گەیشتن کە ئەو به‌شه‌ی ڕاگەیاندرا بریتی بوو لەوەی کە:
- هەموو لایەنەکان لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی سووریە ڕێککەوتبوون.
-وزیری دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاند کە لە شەڕی سووریەدا موافقی ئەوەیە کە ئەو شەڕە بە مهعامەلەیهکی سیاسی لەگەڵ ڕووسیە کۆتایی پێ بێ.
بەم شێوەیە دەردەکەوێ کە هەرچەند ئامریکا و هاوپەیمانەکان لە سەرەتادا خۆیان بە بڕیاردەری یەک لایەنە دەزانی، بەڵام بە دوای هاتنە ناوەوەی چالاکانەی ڕووسیە بۆ مەیدانی شەڕەکە و بەشداریی زیاتری هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە گۆڕەپانی سه‌ربازیدا و بە تایبەت له بواری هێزی پیادەدا، ئامریکا و هاوپەیمانەکانی ئامادەی سازان لەگەڵ ڕووسیە و هاوپەیمانەکانی کردووە و ئەگەری گەیشتن بە سازانێک سەبارەت بە کۆتایی شەڕ لەو وڵاتە بە شێوەیه‌ک کە هەر دوو لا خۆیانی تێدا بە خاوەن دەسکەوت بزانن زۆرە و، لە ئەگەرێکی وەهادا کە ڕووسیە و کۆماری ئیسلامی و هێزەکانی نزیک لەوان، پشتیوانی لە حکوومەتی ئێستا کە خاوەنی هێز و ئەرتەش و پێگەی نیزامیی زۆرە دەکەن، ڕەنگە ئیمتیازی زۆرتر وەربگڕن و بەم شێوازە کۆماری ئیسلامی خۆی بە براوەی شەڕ بزانێ، بەڵام لە درێژخایەندا ئەگەری زۆرە کە بە زەرەری ئێران بشکێتەوە. هۆکارەکانی ئەم زەرەرە نیزامییە بریتین لەوەیکە لە لایەکەوه ئامانج و ستراتیژی ڕووسیە لەگەڵ ئێران لە سووریەدا جیاوازییان هەیە و لە لایەکی دیکەشه‌وە کۆماری ئیسلامی لە مەیدانی كرده‌وه‌دا لەگەڵ خەڵکی سووریە و عەرەبی سوننی بەرەوڕوو بووە و لەگەڵیان تووشی شەڕ بووە کە بۆ درێژخایەن تووشی زەرەری زۆری دەکا.
جیاوازیی ستراتیژیی ڕووسیە و ئێران لە سووریە ئەوەیە کە ڕووسیە پێگەی نیزامیی لە تەرتووس و حزووری دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانەی بەلاوە گرینگە، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتی عەلەوی کە پردێکی گواستنەوەی تەدارۆکات بۆ حیزبوڵڵای لوبنان و توندڕەوەکانی فلستینه بەلایەوە ئامانج و گرینگە و ئەم دوو ئامانجە له‌درێژخایه‌ندا یەک ناگرنەوە.
بەم هۆکارانە و بەتایبەت حەشیمەتی زۆرتری عەرەبی سوننی لە سووریە و پشتیوانیی عەربستان و تورکیە و هەروەها حزووری نیزامیی ئامریکا کە لەم ڕۆژانەدا هێزی پیادەی بردۆتە نێو سووریە، لە داهاتوودا بەربەست لە سەر ڕێی زێدەخوازییەکانی کۆماری ئیسلامی دادەنێ و ئەو ئامانجانه‌ی کە دیاری کردوون بۆی ناپێكرێ.
دۆخی ئێران، دوای ڕێکكەوتنی ناسراو بە به‌رجام
هه‌روه‌ك زۆر زووتر پێشبینیمان كردبوو، كۆماری ئیسلامی له ڕووی ناچارییه‌وه به هۆی كاریگه‌ریی زۆر جیددیی گهمارۆكانەوە، به‌رجامی قبووڵ و واژۆ كردبوو، هه‌رچه‌نده باڵه به‌ناو توندڕه‌وه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان ده‌كرد، له مه‌جلیسی ڕێژیمیشدا به ئیشاره‌یه‌كی ڕێبه‌ر په‌سه‌ندیان كرد.
له سه‌روبه‌ندی ڕێككهوتننامهكهدا و ماوه‌یه‌ك داوی ڕێككه‌وتنه‌كه، هه‌ندێك لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه ده‌كران كه ئێستا دوای زیاتر له چوار مانگ كه به‌سه‌ر گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی كۆتاییدا تێده‌په‌ڕێ، هه‌ندێك لایه‌نی زیاتر ڕوون بووه‌ته‌وه كه پێویسته ئاماژه به چه‌ند خاڵیان بكه‌ین:
• پرسی یه‌كه‌م، پێكهێنانی دڵخۆشی و هیوا له نێو خه‌ڵكدا به‌نیسبه‌ت باشتر بوونی بژیوی ژیان و كار و ئابووریی وڵاته‌كه له سه‌ره‌تای ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ته‌نانه‌ت نرخی دراوه بیانییه‌كانیشی له ئێران‌دا دابه‌زاند، به‌ڵام ئێستا دووباره هه‌موو نرخه‌كان گران بوونه‌ته‌وه و خه‌ڵك ئه‌و دڵخۆشییه‌ی سهرەتایان نه‌ماوه و بێهیوایی له‌هه‌مبه‌ر گوزه‌رانی ژیان، باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا كێشاوه. له نیشانه‌كانی ئه‌و ناله‌باریی ئابووری و بێهیواییه ده‌توانین هێما بۆ چه‌ند نموونه بكه‌ین:
١- چوار وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ڕووحانی له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆك كۆماری ڕێژیم، باسیان له قه‌یرانه ئابوورییه‌كان و نیگه‌رانیی جیدییان به نیسبه‌ت داڕمانی ئابووریی وڵات، به سه‌رۆك كۆمار ڕاگه‌یاند. خاڵی گرینگ له‌و نامه‌یه‌دا جگه له نێوه‌ڕۆكی نامه‌كه ئه‌وه بوو كه ئه‌و نامه‌یه له ڕاگه‌یه‌نه گشتییه‌كاندا باس كرا و هه‌روه‌ها چوار وه‌زیری گرینگی ده‌وڵه‌ت ئه‌و نامه‌یه‌یان نووسیبوو كه به ته‌واوی شاره‌زای دۆخی ئابووریی حكوومه‌ته‌كه‌یان هه‌ن. كه ئه‌مه نیشانه‌ی نیگه‌رانیی جیددی ده‌وڵه‌ت به‌نیسبه‌ت داهاتووی حكوومه‌ت و ئابووریی وڵاته‌وه‌یه.
٢- ڕووحانی ڕۆژی ١٨ی ڕه‌زبه‌ر گوتی كه له ساڵی ڕابردوودا له سێ مانگی یه‌كه‌م و دووهه‌م و سێهه‌مدا هه‌ڵكشانی ئابووریمان ئه‌زموون كرد، به‌ڵام ئێستا دۆخەكه وای لێهاتووه كه دیسان ڕووبه‌ڕووی داکشان ده‌بینه‌وه.
• پرسی دووهه‌م، له دوای ڕێككه‌وتنی به‌رجام، زه‌قتربوونه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوان توندڕه‌وه‌كان و باڵی ناسراو به ئوسوولگه‌را له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و تاڵانكردنی سامانی وڵات پێكه‌وه دژایه‌تی و كێبه‌ركێیان هه‌بوو و له باسی پێوه‌ندیداردا، به په‌سه‌ندكردنی به‌رجام له مه‌جلیسدا، دوای باس و قسه‌كردنی زۆر و هاتنه ئارای زیاتر له ١٢٠ پرسیار له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه، به‌ڵام به هۆی كێشه و ململانێی زۆری نێو خۆیانه‌وه، به ناچاری به بیست خولەک كۆتاییان به باسه‌كه هێنا و هه‌رچی زووتر و به خێرایی په‌سه‌ندیان كرد، تاكوو كاره‌كانیان لێ نه‌ترازێ.
• پرسی سێهه‌م، دۆخی ئه‌منیه‌تیی ڕێژیم و توندتر كردنی گوشاره‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵكه، كه ڕێژیم له ترسی خۆی و به نیگه‌رانییه‌ك كه به‌نیسبه‌ت به‌رده‌وامیی حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌یه‌تی، له‌گەڵ هه‌موو شتێك به گومان و ترسه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و هه‌رچی ترسی زۆرتر بێ، گوشاری زیاتر بۆ خه‌ڵك دێنێ. له‌و باره‌وه بڵاو بوونه‌وه‌ی ئەو هه‌واڵە كه ڕێژیم داوای له خاوه‌نی به‌رنامه‌ی پێوه‌ندیگرتنی تێلێگرام كردووه كه سیخوڕی به‌سه‌ر خه‌ڵكەوە بكات و ئەو كۆمپانیایە قبووڵی نه‌كردوه و ڕێژیمیش بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی تێلێگرامی داخستووه، ئه‌وپه‌ڕی داماویی ڕێژیم به‌نیسبه‌ت ته‌نانه‌ت به‌رنامه‌یه‌كی مۆبایل و پێوه‌ندیگرتن پیشان ده‌دات. له‌و باره‌وه ئاماژه به خاڵێكی دیكه‌ش پێویسته، ئه‌ویش هه‌ڕه‌شه‌ی ڕێژیم له هونه‌رمه‌ندانه كه ته‌نانه‌ت به‌شدارییان له ئاهه‌نگی گۆرانی گوتن له كاناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به تاوان داده‌نرێ و سزایان ده‌دات.
• پرسی چواره‌م، دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا كه دوای هاتنه‌سه‌ركاری ڕووحانی و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی و دوای ڕێككه‌وتنی به‌رجام وایان بڵاو كرده‌وه كه ده‌وڵه‌تی تازه، هه‌نگاوی باش هه‌ڵده‌گرێ و به ده‌وڵه‌تی ئۆمێدیان ده‌ناساند، به‌ڵام له تازه‌ترین نموونه‌دا ئه‌حمه‌د شه‌هید\'\' ڕێپۆرتێری تایبه‌ت به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكی نوێ‌دا ئاماژه‌ی به خراپتربوونی دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران و توندتربوونی سه‌ركوته‌كان و زیاتر بوونی ڕێژه‌ی ئێعدام و... كردووه. هه‌موو ئه‌وانه پیشان ده‌ده‌ن كه هه‌موو دروشم و بڵێنییهكانی ڕووحانی درۆ و چه‌واشه‌كاری بوون و هه‌میش ڕێژیم پاش ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا، گوشاره‌كانی له نێوخۆ زۆرتر ده‌كات.
٤_ هه‌رچه‌نده كه له‌م چه‌ند مانگه‌ی دوای گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، هه‌ر دوو لایه‌نی ڕێككه‌وتنه‌كه له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ڕازین و باس له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی بڵێنییهكانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه تا سه‌ر هه‌روا ده‌مێنێ و به‌تایبه‌ت ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی نیشانی داوه هه‌ركات ده‌ره‌تانی بۆ ڕه‌خسابێ، له‌ژێر پابەندی بە بەڵێنییەکانی خۆی ده‌دزێته‌وه و زۆر بڵێننامهی نێونه‌ته‌وه‌یی واژۆ كردووه و له ئیجراكردنی خۆی بواردووه و درێژه‌ی ئه‌م پێبه‌ندییه‌ی به ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته خانه‌ی باڵانسی هێز و ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كان و هه‌لومه‌رجی داهاتووی ناوچه و بهرهبهندییهكانی وڵاتان و لایه‌نه‌كان.
ئه‌وه‌ی ڕوون و ئاشكرایه كه هه‌رچه‌نده خه‌ڵكانێك سه‌ره‌تا دڵیان به‌و ڕێككه‌وتنه خۆش كردبوو و ده‌وڵه‌تی ڕووحانیش به‌ڵێنی و دروشمی جۆربه‌جۆری دابوو، به‌ڵام له كرده‌وه‌دا ده‌ركه‌وت كه ڕێژیم نه له‌باری باشتركردنی گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ و نه له ئاڵوگۆڕه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كاندا قازانجی خه‌ڵك له‌به‌رچاو ده‌گرێ و دووباره سه‌لماندیه‌وه كه ڕێژیمێكی چه‌قبه‌ستوو و ناته‌بایه له‌گه‌ڵ دونیای ئه‌مڕۆ و گۆڕانكارییه‌كاندا.
هه‌ر ئه‌و چه‌قبه‌ستووییه‌ش هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ خراپتربوونی دۆخی ڕێژیم و خه‌ڵكی ئێران له داهاتوودا ده‌بێ و بێزاری و ناڕه‌زایه‌تیی زۆرتری گه‌لانی ئێران به‌دوای خۆیدا دێنێ.
دۆخی كورد له ناوچه‌كه‌دا:
كوردستانی ئێران:
دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی به‌رجام هه‌ندێك خه‌ڵك له چه‌ند شارێكی كوردستانیش دڵخۆش بوون به‌و ڕێككه‌وتنه و وایان ده‌زانی كه نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانییه‌كانیان كۆتایی پێ دێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و دڵخۆشیانه چه‌ند ڕۆژێكی نه‌خایاند و دووباره له‌گه‌ڵ ئەو ڕاستییە تاڵە به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه كه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئاماده نییه بچووكترین كرانه‌وه به‌ره‌وڕووی خه‌ڵكدا بكاته‌وه. له‌م چه‌ند مانگه‌دا، ڕێژیم به‌رده‌وام بووه له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌موو چالاكان و كهسایەتییە فه‌رهه‌نگی، مه‌ده‌نی، سیاسی و... هتد، هه‌روه‌ها له بورای ئیعدامی لاوانی كورده‌وه هیچ درێغییهكی نه‌كردووه. ڕووداوه‌كانی وه‌كوو خۆپیشاندانی مه‌هاباد و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی بۆكان به دژی تێزاب پڕژاندن به كچانی ئه‌و شاره‌دا و مانگرتنی مامۆستایان له چه‌ند شاری كوردستان، له‌گه‌ڵ توندوتیژیی و سه‌ركوت و گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتری هێزه‌كانی ڕێژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه.
بێكاری و گرانی و كوشتنی كاسبكارن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان و...هتد، هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كۆماری ئیسلامییه كه بۆ خه‌ڵكی به‌دیاری هێناوه و له‌م چه‌ند مانگه‌دا نه‌ك كه‌متر نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵكوو په‌ره‌ی زیاتری پێدراوه.
له كوردستاندا پێویسته ئاماژه به چالاكیی چین و توێژه جۆربهجۆرەكانی خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت چالاكانی مه‌ده‌نی به‌نیسبه‌ت گوشاره‌كانی ڕێژیم و دۆخی ناله‌باری ژیانیان بكه‌ین كه هه‌موو ئه‌مانه له ژێر گوشار و كه‌شی ئه‌منیه‌تیی توندا به‌ڕێوه چوون.
ڕووداوێكی گرینگ له كوردستاندا كه پێویست به ئاماژه كردنه، دڵخۆشیی و پێشوازیی گه‌رم و به‌رچاوی خه‌ڵك له ڕۆڵه‌كانی خۆیان، له پێشمه‌رگه‌كانی كوردستانە. له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به حزووری نزیك و له قووڵایی خاك و خه‌ڵكی كوردستاندا، دووباره دڵخۆشی و وره و هیوایه‌كی دیكه‌یان به خه‌ڵك به‌خشی. له‌م دۆخه سیاسییه‌دا كه له ناوچه و ئێران‌دا له ئارادایه، كۆماری ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ڕووحانی به‌ناو بۆ جێبه‌جێكردنی بەڵێنییهكانی له كوردستاندا هه‌ندێك هه‌نگاوی پیلان بۆداڕێژراویان هه‌ڵگرتووه كه له گاڵته‌كردن به بیر و هزری ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵك ده‌چێ، تاكوو كرده‌وه‌ی حكوومه‌ت بۆ به‌جێ گه‌یاندنی مافی خه‌ڵك.
له‌م نێوه‌دا ئاماژه به دوو خاڵ پێویسته:
یه‌كه‌م، له وڵاتی ڤیێتنام باڵوێزی كۆماری ئیسلامی كه دیاری كرا، كه‌سێكی به ڕه‌گه‌ز كوردیان داناوه، ئه‌وه‌یان وه‌كوو خێر و به‌ره‌كه‌ت و كه‌ره‌می ده‌وڵه‌تی ڕووحانی به كورد پیشان داوه. له كاتێكدا كه هه‌موو كه‌س و هه‌روه‌ها هه‌موو دونیا ده‌زانێ كه له نێوان سه‌دان وه‌زیر و وه‌كیل و مودیری گشتیی وڵات و باڵوێزی ڕێژیم له وڵاتاندا یه‌ك كه‌س له كورد دیاری بكرێ، له چاوبه‌ستن زیاتر هیچی دیكه نییه. له لایه‌كی دیكه‌وه پرسی كورد خۆی پرسی وه‌زیر و وه‌كیل و به‌رپرس نییه كه ڕێژیم مۆره‌یه‌كی خۆی له نێو كورده‌كاندا له‌وێ دابنێ. به‌ڵكوو پرسی كورد پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه كه ده‌یهه‌وێ خۆی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووس و به‌ڕێوه‌بردنی خۆی بدات، گه‌ر ته‌واوی مۆره‌كانی ڕێژیم و به‌رپرسانی ڕێژیم له‌نێو كورده‌كاندا دیاری بكرێن، له‌وپه‌ڕی باشیی خۆیدا، گۆپاڵ به‌ده‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ڕێژیم و ئامرازی سه‌ركوتن، نه‌ك چه‌سپاندنی مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
دووهه‌م، له زانكۆی كوردستان له سنه‌دا، ڕشته‌یه‌كی خوێندن به ناوی خوێندنی زمانی كوردی كراوه‌ته‌وه كه چه‌ند مامۆستایه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاری كراون. هه‌رچه‌نده ئه‌وه خۆی خاڵێكی باشه كه كوردی وه‌كوو زمانێك ئێعترافی پێكراوه و هه‌میشه ڕێژیم و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانی زمانی كوردی‌یان به زاراوه‌یه‌كی فارسی ده‌ناساند، به‌ڵام ئه‌وه‌ش خێر و به‌ركه‌تێكی ئه‌وتۆ نییه و هه‌روه‌ك له زانكۆكانی ئێران‌دا زمانی ڕووسی و فه‌ڕه‌نسی و توركی و.... هتد، له ئاستێكی هه‌ره باش و هه‌ره به‌رزدا ده‌خوێندرێن و مامۆستا و زانكۆ و ئیمكاناتی زۆر باشتریان بۆ دابین كراوه، ڕشته‌یه‌كی زۆر سنوورداری كوردی له زانكۆیه‌كی ناوچه مهحروومهكاندا، ئه‌ویش وه‌كوو زمانێكی بیانی چاو لێكردنی، به‌خشش و كهرمێكی ئه‌وتۆ نییه و پرسی كورد و مافی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك، خوێندن له سه‌ره‌تاوه تا ئاستی هه‌ره به‌رز به زمانی كوردییه، نه‌ك به‌و شێوه چه‌واشه‌كارییه كه ڕێژیم پلانی بۆ داده‌ڕێژێ.
به‌م شێوه‌یه دەبینین کە لە کوردستانی خۆرهەڵاتدا، دوای بەرجام نەک دۆخی سیاسی و ئەمنییەتی و ئابووری باشتر نەبووه، بەڵکوو ڕێژیمی ئیسلامی شمشێری تیژتر کردووە و دۆخی ژیانی خەڵک خراپتر بۆتەوه.
کوردستانی باکوور:
لە ماوه‌ی نزیک بە دوو ساڵی ڕابردوودا، بە هاتنە ئارای دۆخی نوێ و پرسی چاره‌سەری و وتووێژ لە نێوان ده‌وڵەتی تورکیە و pkkدا، هێندێک پێشکەوتن و هەنگاوی باش هەڵگیرایەوە کە ڕاوەستانی شەڕ و باشتربوونی دۆخی کار و ژیان و بازرگانیی کوردەکان لە تورکیه‌ی بە دوادا هات، بەڵام بە داخەوە ئەو کەشە ئارام و ئاگربەس و ئاشتییە هەر وەک پێشبینی دەکرا و پێشتر نیگەرانیمان لەو بارانەوە ڕاگەیاندبوو تێکچوون.
هۆکارەکانی تێکچوونی ئەو دۆخە و دروستبوونی گرژییە زۆرن و دۆخی ناوچەیی و گۆڕانکارییە هەرێمییەکان بێ کاریگەری نەبوون، بەڵام دوو هۆی زۆر کاریگەر کە وه‌كوو گرینگ‌ترینیان ئاماژه‌ی پێ بكرێ بریتین له:
• گوێ نه‌دانی زۆر له لایه‌ن لقی پارتی كرێكارانی كوردستان له شاخ به قسه‌كانی به‌ڕێز ئۆجالان كه كه‌مڕه‌نگ كردنه‌وه‌ی ڕۆڵی ئۆجالانی له ڕووداوه‌كاندا به‌دواوه بوو. هۆكاری ئه‌م گوێنه‌دانه دوو لایه‌نی جیاوازی هه‌یه.
-ده‌ور و كاریگه‌ریی كۆماری ئیسلامی بۆ په‌ره‌دان به ئاژاوه و تێكدانی دۆخی ئاگربه‌س و ئاشتی.
- كاتكوشتن و عهمهلنهكردن به به‌ڵێنییه‌كان له لایه‌ن حكوومه‌تی توركیه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای هه‌نگاوی به‌رچاوی پ.ك.ك بۆ ئاگربه‌س و ئاشتی، حكوومه‌تی توركیه به شێوه‌ی پێویست نه‌هاته پێش. به‌داخه‌وه ئێستا شه‌ڕ له ناوچه‌دا له نێوان حكوومه‌تی توركیه و پ.ك.كدا به‌رده‌وامه و داهاتووی ئه‌و شه‌ڕه دیار نییه، به‌ڵام ئاماژه به یه‌ك خاڵی گرینگ پێویسته، به‌دوای ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له توركیه‌دا، هه‌ڵبژاردنی پارلمان دووپات كرایه‌وه و له ئاكامی هه‌ڵبژاردندا جارێكی دیكه‌ش حیزبی ه.د.پ كه نزیكه له كورده‌كان و پ.ك.ك، له به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕی و جارێكی دیكه‌ش گه‌یشته پارلمان. هه‌رچه‌ند دۆخی ه.د.پ له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا باشتر بوو و كورسی زیاتری هه‌بوو و لایه‌نی ئا.ك.پ لاوازتر بوو، له ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئا.ك.پدا ده‌سكه‌وتی زۆرتری به‌ده‌ست ده‌هێنا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و كاره‌یان نه‌كرد و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ره‌ڕای دووباره تێپه‌ڕین له به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ژماره‌ی كورسییه‌كانیان كه‌می كرد. هیوادارین كه هه‌م پ.ك.ك و هه‌م ه.د.پ و هه‌م حكوومه‌تی توركیه به ئه‌زموون وه‌رگرتن له ڕابردوو له‌و هه‌ڵانه‌ی كه كردوویانه، جارێكی دیكه بكه‌ونه‌وه سه‌ر ڕه‌وتی دیالۆگ و ئاشتی و نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی باكوور به ده‌سكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی بگات.
كوردستانی باشوور:
درێژه‌كێشانی قه‌یرانه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی باشوور، به‌تایبه‌ت قه‌یرانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی به‌غدا، گوشاره سیاسی و ئابوورییه‌كانی حكوومه‌تی به‌غدا له‌سه‌ر خه‌ڵكی كورد له كوردستانی باشوور، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریستان و هه‌ڕه‌شه‌ی درێژه‌داری داعش بۆ سه‌ر كوردستانی باشوور، ده‌ستێوه‌ردان و هاندانه ناوچه‌ییه‌كان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ... هتد، دۆخی ژیان و سیاسه‌تی له كوردستانی باشوور خراپ و خراپتر كردبوو و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه، به كێبه‌ركێ و ململانێی حیزبه سیاسییه‌كان، قه‌یرانه‌كان قووڵتر بوونه‌ته‌وه و كێشه و گرفته سیاسییه‌كانی نێوانیان نه‌ته‌نیا كه‌می نه‌كرده‌وه، به‌ڵكوو بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و دواكه‌وتنی مووچه‌ی خه‌ڵك و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌كان و... هتد به كێشه‌كان زیاتر بوون و هه‌موو ئه‌مانه ده‌رتانی بۆ ناحه‌زان و دوژمنانی كورد ڕه‌خساندووه كه ده‌ستێوه‌ردانی زیاتر بكه‌ن و په‌ره به ئاڵۆزییه‌كان بده‌ن. ئه‌م دۆخە بووه هۆی چه‌ند خاڵی لاواز بۆ دۆخی كورد له كوردستانی باشوور:
یه‌كه‌م: كۆچی به لێشاوی لاوان، بێكاری، بێداهاتی ڕووی له هه‌ڵكشانه و زۆر له كۆمپانیاكان شكاون.
دووهه‌م: زه‌ره‌ری له ناوبانگی حكوومه‌تی هه‌رێم له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا داوه.
سێهه‌م: ئه‌م دۆخه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانیی كورد له هه‌موو جێگایه‌ك و پرستیژی لایه‌نه سیاسییه‌كانی له كوردستانی باشوور خستووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی نه‌رێنییه‌وه، هیوارداین كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستانی باشوور، به له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان هه‌نگاوی به په‌له بۆ كۆتایی هێنان به‌و قه‌یرانه هه‌ڵبگرن.
كوردستانی ڕۆژئاوا:
به‌ربه‌ره‌كانێی قاره‌مانانه له كۆبانێ و ڕزگاركردنی كۆبانێ و هه‌ندێك له شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و به‌شه له ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی ئیسلامی، ده‌سكه‌وتێكی سیاسی گه‌وره‌ی بۆ په‌یه‌ده و هێزه‌كانی به‌دواوه بوو. ئه‌و دۆخە بوو به هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ئا‌مریكا و هه‌م ڕووسیه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ بگرن و له لایه‌كه‌وه ڕووسیه ساڵح موسلیمی بۆ مۆسكۆ بانگهێشت كرد و ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی كانتۆنه‌كانی له مسكۆ كرده‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه ئا‌مریكا ٥٠ تۆن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناردن و هێزی سه‌ربازیی ڕاوێژكاری له لایان جێگیر كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا دیار نییه دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕ، كورد له سووریه‌دا چ مافێكی سیاسی ده‌ست ده‌كه‌وێ؟ و تا ئێستا نه‌ك ئا‌مریكا و ڕووسیه به ڕوونی شتێكیان له‌سه‌ر مافی كورد باس نه‌كردووه و وڵاتانی ناوچه‌ش به دژی مافی كورده‌كان له‌و به‌شه هه‌ڵوێستیان گرتووه، خودی په‌یه‌ده‌ش باسی مافی نه‌ته‌وه‌یی نه‌كردووه و ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تی پ.ك.ك كه وه‌كوو هێزی دایكی په‌یه‌ده كه وازی له سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هێناوه و له هه‌موو به‌شه‌كاندا ئاستی مافی كوردی زۆر دابه‌زاندووه كه مه‌ترسیداره. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئێستا باشترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی داوا له ئا‌مریكا و ڕووسیه بكه‌ن كه مافی سیاسی بۆ كورد دیاری بكه‌ن و به‌ڵێن بده‌ن بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و مافانه دوای یه‌كلابوونه‌وه‌ی دۆخی به‌شار ئه‌سه‌د، چوونكه له مه‌یدانی شه‌ڕدا هه‌موویان پێویستیان به هێزی كورد هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌رچه‌نده په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ ئامریكاش پێوه‌ندیی هه‌یه، به‌ڵام نزیكایه‌تی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری به‌ره‌ی ڕووسیه، ئێران، سووریه، ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتێكی سیاسی شیاوی ئه‌و قوربانیدانه كه‌م ده‌كاته‌وه و نیگه‌رانیی ئه‌وه هه‌یه كه هێزی كورد و په‌یه‌ده ته‌نیا بۆ شه‌ڕی دژی داعش به‌كار بێنن و دوای شه‌ڕ شتێكی ئه‌وتۆی پێ نه‌درێ. جیا له هێزی په‌یه‌ده و هه‌موو ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به په‌یه‌ده، به‌داخه‌وه له كوردستانی ڕۆژئاوادا ڕێگه‌ی چالاكیی سیاسی و ته‌نانه‌ت سه‌ربازییش به دژی تیرۆریستان، به هیچ لایه‌نێكی دیكه نادرێ و سیاسه‌تی پاوانخوازانه و سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی په‌یه‌ده له كوردستانی سووریه‌دا به‌شێكی زۆری هێزی كوردی هه‌م بێكاریگهریی كردووه هه‌م توخمی دیكتاتۆری و ئاڵۆزیی داهاتووی له‌و به‌شه‌دا چاندووه. ئه‌م سیاسه‌ته ئاكامێكی باشی له كوردستانی سووریه له داهاتوودای لێ چاوه‌ڕێ ناكرێ. به‌م چه‌شنه ده‌بینین كه په‌یه‌ده ده‌وری سه‌ره‌كی له شه‌ڕی خۆڕاگرانه‌ی له كوردستانی ڕۆژئاوادا هه‌بووه و به كرده‌وه ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، سیاسه‌تی په‌راوێزخستنی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی گرتووه‌ته پێش، به‌ڵام به وازهێنان له‌و سیاسه‌ته و به‌شداری پێكردن به لایه‌نه‌كانی دیكه و كردنه‌وه‌ی به‌شداریی سیاسی و سه‌ربازی بۆ خه‌ڵكی دیكه له كوردستانی ڕۆژئاوادا ده‌توانن هه‌م له ئیداره كردنی ناوچه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بن و هه‌م به هاوبه‌شی ده‌توانن ده‌سكه‌وتی گه‌وره بۆ كورد له كوردستانی ڕۆژئاوا به‌ده‌ست بێنن.