کوردستان میدیا: ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێنپەناهی بە حوکمێکی نامرۆڤانه دەزانن و ئەو حوکمەی دادگای ڕێژیم بە تۆڵەسەندنەوە لە خەڵکی ڕۆژهەڵات وەسف دەکەن.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، لەسەر حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێن پەناهی
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
ئازادیخوازانی ئێران
کۆڕ و کۆمەڵەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ
بەپێی ڕاگەیاندنی پارێزەر حوسین ئەحمەدینیاز و بنەماڵەی حوسێنپەناهی دوێنێ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٥ ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی، بهناو دادگای شۆڕش له شاری سنه، حوکمی سێدارەی بۆ ڕامین حوسێنپەناهی دەرکردووە. ئەو حوکمه لە کاتێکدایه کە تەنیا یەک دانیشتنی دادگا گیراوە بۆ ڕامین و بە وتەی پارێزەرەکەی ئەو حوکمه زۆر لەپڕدا و هاوکات چاوڕواننەکراو بووه.
بەپێی قسەکانی خودی ڕامین و پارێزەرەکەشی، ناوبراو بۆ سەردانی بنەماڵەکەی چووەتەوە کوردستانی ئێران و به هیچ شێوهیهک بەشداری لە تێکەڵچوونی چەکداریدا نهبووه، لە لایەکی ترەوە بە وتە و قسەی خۆدی رامین، ناوبراو چهندین مانگ لە ژێر ئەشکەنجەدا بووه، بۆیه بە لێکدانەوەی هەموو ئەوانه و بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامیش ناوبراو شیاوی حوکمی سێدارە نییه.
ئێمه وەک ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، ئەو حوکمە بە نامرۆڤانه و نایاسایی دەزانین و پێمانوایه دادگا بە تەواوی لەژێر سێبەری بارودۆخی سیاسیدا ئەو حوکمەی داوە و لە ڕاستیدا بۆ تۆڵە کردنەوەیە لە کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵات کە لە مانگەکانی ڕابردوودا چەندین جار خۆپێشاندان و کۆبوونەوەی گەورەی جەماوەرییان پێکهێناوە.
داواکارین کۆمەڵانی خەڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان، کۆر و کۆمەڵ و ڕێکخراوە کوردستانی، ئێرانی و نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ لەمەڕ ئەو حوکمه نادادپەروەرانەیه بێدەنگ نەبن، ئەرکه لە سەر هەموومان و بەتایبەت لە سەر چالاکانی نێوخۆی وڵات کە نیشانی بدەن دژی ئەو حوکمه و بەگشتی حوکمه سیاسییەکانن کە لە کوردستان زۆر زیاتر لە شوێنەکانی دیکه بەڕێوە دەچن و کۆماری ئیسلامی دەستی قورسی خۆی هەموو کات لە کوردستان دەوەشێنێت، بێدەنگ بوونی ئێمه ڕادە و ژمارەی ئەو کارەساتانه زیاتر دەکات و هەر ڕۆژ دەبێت شاهیدی ئێعدام و لەنێوچوونی زیاتری ڕۆلەکانمان بین.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی
٢٦ی ژانویهی ٢٠١٨ زایینی