کەریم پەرویزی
لەم چەند ڕۆژ و حەوتووی ڕابردوودا، کۆماری ئیسلامیی تیرۆریست، هەوڵ و پەلەقاژەی زۆری دا کە وا لەنێو بیرکردنەوە و ڕای خەڵکدا دووبارە جێی بخاتەوە کە کێشەیەک بەناوی کێشەی کورد لە ئێران بوونی نیە و ئەو هەراوهوریایەی حیزبی دێموکرات دروستی کردووە، شتێکی ڕووکەش و بێبناغەیە و خەڵکی لەگەڵ نیە و بە چەند تۆپ و هەڕەشە و چاوسوور کردنەوە، کۆتایی دێ.
لەم بارەوە پڕوپاگەندەی زۆری کرد و درۆ و بوختانی وەک هەمیشە زۆری هەڵبەست، بەڵام لە دوو ڕەهەندەوە خودی کۆماری پەت و سێدارە لە هەموو کەس باشتر دەزانێ کە شکستی گەورەی خوارد:
یەکەم ڕەهەندی خەبات لە شاخ:
- وای دەنواند کە پرسی کورد بۆ هەمیشە بێدەنگ بووە و حیزبەکان و بەتایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەرەو فەوتانی کۆتایی دەڕۆن و هیچیان بەسەر هیچەوە نەماوە. بەڵام وای لێ هاتووە کە ئەوەندەیان ترس لە حیزبەکانی کوردستان و حیزبی دێموکرات لێ نیشتوە، کە هەر ڕۆژە و یەکێکیان هەڕەشە دەکا.
- لە شنۆ و کۆساڵان خودی ڕێژیم و سوپا تیرۆریستەکەی چاک دەزانن چەند تەڵەفاتیان داوە و چ شکستێکی ئابڕووبەرانەیان خواردووە، بەڵام لە تەڵەفاتەکە زیاتر، ئەو هێزانەی سەر بەڕێژیم کە ساڵانێکە بەخێویان دەکا و لە ڕۆژی شەڕدا ئامادە نەبوون لەگەڵ پێشمەرگە شەڕ بکەن و سوپا دەستبەسەری کردوون، خۆی گەورەترین شکستی نیزامیە بۆ سوپای تیرۆریستی پاسداران.
- خاڵەکانی دیکەی ئەم ڕەهەندە بۆ کاتێکیتر
دووهەم، ڕەهەندی خەبات لە شار:
- وەک هەمیشە و زۆر خاڵی دیکە، ڕێژیم وای دەنواند کە کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەتەواوی تەسلیمی کۆماری ئیسلامی بووە و وەک فەرماندە درۆزنەکەی سوپا لە تلویزیۆنی ڕێژیم لە سنە دەیوت کە فەرماندەی پێشمەرگەکانی دێموکرات نووسیویە خەڵک لەگەڵ ئێمە نین و لەگەڵ ڕێژیمن، بەڵام هەر خودی ڕێژیم باش دەزانێ کە چەندە ژن و منداڵ و خەڵکی ئاسایی بە هانای پێشمەرگەوە چوون و چ لەخۆبردوویی و گیانفیداییەکیان کردووە، کە ڕێژیم لەداخان دەستی داوەتە ڕەشبگیری.
- ڕێژیم وای دەزانی بە چەند تۆپ و کاتیووشا و خومپارە، کورد و کوردستان چاوترسێن دەبێ، بەڵام لە ژێر دەسەڵاتی نگریسی ڕێژیم و لە ژیر گوشاری چەکمەی هێزەکانی حکوومەتدا، شار و گوندی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو مانیان گرت، یان ڕێژیم ناچار بوو بە هەڕەشە و گوڕەشە دوکانەکانیان پێ بکاتەوە.
- ڕێژیم وای دەنواند کە چالاکی لە کوردستان دەستکردی دەرەکیە وبیانیەکان هانی دەدەن، بەڵام لە نێو شارەکانی کوردستاندا و لە نێو دڵی خەڵکی کوردستاندا مانگرتن و دەنگی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە ڕێژیم بەرزکرایەوە.
- خاڵەکانی ئەم ڕەهەندەش بۆ کاتێکیتر
بەم کورتە سرنجەدا دیارە کە ڕێژیمی پەتوسێدارە، تا چ ڕادەیەک لە خەباتی کورد تەزیوە و چەندە زەندەقی لەو خەباتە چووە. بۆیە خەباتی ڕەوای کورد بۆتە مۆتەکەی ڕێژیمی سەرەڕۆی ئیسلامی لە تاران و هەر ڕۆژە یەکێکیان پێشی ترسەکەی پێ ناگیرێ و دەست دەکەن بە هەڕەشە و هاتوهاوار تاکوو لەو نێوەدا بە دەنگە دەنگ و هەرا نانەوە، ترسەکەیان بشارنەوە.