کەریم پەرویزی
ساڵێک لە ژیان و تەمەن ڕۆیی و مێژووی نەتەوەکان و بەتایبەت نەتەوەی کوردیش، ساڵێکی پڕ ڕووداو و ئەزموون و گرفت و هەل و بەکورتی ساڵێکی پڕ لە جموجووڵی ژیانی پێوە زیاد بوو.
هاتنی ساڵی نوێ و نوێبوونەوەی ساڵ، داخرانی پەروەندەی ساڵی کۆن، بەمانا زەمەنییەکەیەتی، دەنا ئەوەی لە ساڵێکدا کراوە و هاتۆتە ئاراوە، بۆ ساڵی داهاتوو و ساڵانی داهاتووش کاریگەریی خۆی هەیە و بەمانا کردەییەکەی، پەروەندەکەی بەجۆرێکی دیکە کراوەیە.
نوێبوونەوەی ساڵ، گەر تەنیا وەک ڕووداوێکی ئاسایی و وەک ڕەوتی هەردەمیی هاتن و ڕۆیشتنی ساڵەکان چاوی لێ بکەین، یان هەروا بە ساکاری بەسەرماندا تێپەڕێ، مانا و دەلالەتێکی تایبەت نابەخشێ و دەبێتەوە بە تێپەرینی سروشتیی ڕووبار و هەڵهاتن و ئاوابوونەوەی سەدان میلیۆن جارەی خۆر!
بەڵام شتە سروشتییەکان و ڕووداوە بەهەزاران بار دووبارە کراوەکان، وەکوو هەڵاتنی خۆر و ئاوابوونی، وەکوو تێپەڕینی زەوی لە خاڵی ئێعتدالی پاییزی و بەهاری، ئەو دەمەی گرێ دەدرێن بە ئیدە و خەیاڵ و تەما و ویستێکی تایبەتی مرۆیی و یان نەتەوەییەوە، لەو دەمەدایە کە دیمەنە سروشتیەکان، مانابەخش دەبن و لە ڕووداوەوە دەبن بە ڕووداوخولقێن.
نوێبوونەوەی ساڵ، گەر لە کوردستاندا گرێ دەدرێ بە ئاگری نەورۆزەوە و ئاگر هێمای گەرمی بەخشین و ڕووناکیدەریی و دڕدان بە تاریکی دەبێ، لەوکاتەدایە کە نەورۆزی کوردستان مانای نوێبوونەوەی ژیان دەبێ و مانای دووبارە بیناکردنی هیوا و ئاواتەکان دەبێ.
بۆیە زۆر ڕووداوی گەورەی مێژوویی کورد و کوردستان لە نەورۆزدا خولقاون، چوونکە نەورۆز بۆتە ڕەمز و هێمای سەرهەڵدان و ڕاپەڕین و خرۆشانی نەتەوەیەک.
ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٧١٦ی کوردی، گەر وەک هەموو ساڵانی دیکە تەنیا لە ڕەوتێکی ئاساییدا دەست پێ بکا و بۆ نەتەوەیەک و گەلێک و گرووپێک، ڕووداوەکانی دەور و بەر بە ئاسایی تێپەڕن، هەر وا بە ئاساییش ساڵی ١٣٩٥ یان ٢٧١٦ی کوردیش کۆتایی پێ دێ و لە سەر مەداری دووپاتبوونەوە، ساڵێک بە ساڵەکان زیاد دەبێ، بەڵام ئەگەر نوێبوونەوەی ساڵ، مزگێنیی نوێبوونەوەی ژیانیشی پێ بێ و بەتایبەت مژدەی نوێبوونەوەی خەبات و شۆڕشی لەگەڵدا بێ، ئەو دەمەیە کە گەلێک و نەتەوەیەک ئیرادەی کردووە کە لە نێو دڵی هێما و ڕەمزەکانی نەورۆز و ئاگری نەورۆز و نوێبوونەوەی ساڵەوە، ژیانەوە دابمەزرێنێ.
٢٠ ساڵ بە سەر ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی، ئەو دەمەی کە شۆڕشگێڕانی گەلێک بە هەر هۆیەک بوو، چرای شۆڕشیان کز کرد تێدەپەڕێ، ئایا دوای ٢٠ ساڵ ئەو تەلیسمە شکاوە و خەباتێکی نوێ لە ساڵی لەبەردەمدا دەست پێ دەکا؟ ئەمە مزگێنییەک بوو کە سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامی نەورۆزیدا بە گەلی کوردی دا: لە ساڵی نوێدا ژیانەوە و خەباتی نوی دەست پی دەکەینەوە.
وێنه: ئەفشین فەتاحی