کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژینگەی ساراڵ بەهۆی کەڵکاوەژووی کارمەندانی ئیدارەی ژینگە، مەترسیی لەناوچوونی لێ دەکرێ

21:56 - 27 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک راوچیی هەلپەرست، رۆژانە بەهۆی راوی لە رادەبەدەر لە هەوڵی لەناو بردنی ژینگەی ناوچەی ساراڵ سەربە شارستانی دیواندەرە دان.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو کەسانە بە کەڵکاوەژوو وەرگرتن لە پۆستەکەیان و راسپاندنی کەسانی دیکە و به پاڵپشتیی ناوەندەکانی بەناوی ژینگەپارێزیی پارێزگای سنه، لە حاڵی کوشتن ئاژەڵەکان و تەفروتووناکردنی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی ساراڵی دیواندەرە دان.

ناسنامەی یەکێک لەو راوچییانە کە سەربە یەکێک لە ناوەندەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانە، \'\'ب . ن\'\' راگەیەنراوە کە خەڵکی گوندی \'\'گۆڤەنتوو\'\' و دانیشتووی شاری سنەیە.

ناوچەی ساراڵ ناوچەیەکی ئێکۆلۆژیکی دەوڵەمەندی جۆرەکانی گیانلەبەر و رووەکە کە لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی کەڵکاوەژووی کارمەندانی دامەزراوی ناوەندە دەوڵەتییەکانی ژینگەپارێزی و راوچییان نادەروەست لەهەمبەر ژینگەی کوردستان، تووشی خەساری جیددی هاتووە.