کرێکارانی شارەداریی لە "سرێش ئاوا"ی قوروە لەهەمبەر نەدانی مووچەکانیان بەشێوەی بەردەوام لەلایەن شارەداریی و بەجێ نەگەیاندنی بەڵێنییەکانی ئەو ئیدارەیە بەنیسبەت ئەو کیشەیەوە هەتا ئێستا نەچوونەتەوە سەر کارەکانیان.
ئەوە شەشەمین جارە کرێکارانی "سرێش ئاوا"یی دەست دەدەنە مانگرتن و دەست لەکار دەکێشنەوە.
سەرەتای مانگی گەلاوێژ ئەو کرێکارانەی شارەداری بەهۆی مووچەی وەدواکەوتوویان مانیان گرتبوو بەڵام بە بەڵێنیی جۆراوجۆر و دانی بەشێکی کەم لە مووچەکانیان کۆتاییان بە مانگرتنەکانیان هێنابوو.
بەتێپەڕبوونی زیاتر لە دوو مانگ و خراپبوونی بارودۆخی ئابووریی لە ئێران کەچی ئەو کرێکارانە مووچەی خۆیان وەرنەگرتووە.
کرێکارانی شارەداریی "سرێش ئاوا" ڕایانگەیاندووە چیتر بە بەڵێنی شارەداریی بۆ پێدانی مووچەکانیان باوەڕیان نەماوە و لەوە بەدواوە ناچنەوە سەر کارەکانیان.