یێسرائیل کاتس ڕایگەیاند کە ئیسرائیل ڕێگا نادات ئێران یان هیچ لایەنێکی تر حەماس پڕچەک بکاتەوە و جەختیشی کردەوە کە ئیسرائیل هێشتا ئامانجی لە بەرانبەر ئێراندا هەیە و بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانە لە چالاکیی سەربازی و سیاسییەکانی بەردەوام دەبێت.
کاتس لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: «سەرکردەکانی سپای فەلەستینمان لە ئێران لەنێو برد. ڕێگا نادەین ئێران یان هیچ لایەنێکی تر حەماس چەکدار بکاتەوە».
ناوبراو هەروەها وتی کە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل هێشتا کۆتاییان نەهاتووە و ڕوونی کردەوە: «ئیسرائیل هێشتا ئامانجی گرنگی لە بەرانبەر ئێران و لە بەرەکانی تریشدا هەیە. بە هێزی سەربازی و سیاسی کار بۆ بەدەستهێنانیان دەکەین».
کاتس ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەو سیاسەتەی لەگەڵ بێنیامین نێتانیاهوو، پەیڕەوی دەکەین، بریتییە لەوەی گرووپە «تێرۆریستییە جیهادییەکان» لە خاک، ژێرخان، فەرماندە و توانای خۆبەهێزکردنەوە بێبەش بیکەین".
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش دا کە ئیسرائیل بەشێک لەو سیاسەتەی لە غەززە، لوبنان و "کەرانەی باختەری" جێبەجێ کردووە، لەوانە: چۆڵکردنی دانیشتووان لە ناوچەکانی شەڕ، ئازادیی کارکردنی ئەرتەشی ئیسرائیل، لەناوبردنی ژێرخانەکانی حەماس لە سەر و ژێر زەوی، و بەئامانجگرتنی بەردەوامی فەرماندەکانی ئەم گرووپە".
کاتس ئەوەشی خستە ڕوو کە حەماس ڕووبەڕووی دۆخێکی ستراتیژیی سەخت بووەتەوە و ئیسرائیل لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە ئەمنییەکانی و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبر بەردەوام دەبێت.
نابراو جەختیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوانە بە هاواهەنگی لەگەڵ بێنیامین نێتانیاهوو و بە ڕەچاوکردنی دۆخی گشتیی ناوچەکە ئەنجام دەدات و ڕاشیگەیاند: «شەڕ هێشتا کۆتایی نەهاتووە».
شایانی باسە هاوکات لەگەڵ لاوازبوونی هەمەلایەنەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە، گرووپە تێرۆرسییەکانی ناوچەکەش کە سەر بەو ڕێژیمەن، هاوشێوەی کۆماری ئیسلامی لاواز بوونە و لە بەرەبەرەی چەککران و لەنێوچووندان.